شاندی گەشت و گوزاری هه‌رێمی کوردستان بەشداری یەکەم پێشانگای گەشتیاری عێراقی لە شاری نەجەف دەکات

شاندی گەشت و گوزاری هه‌رێمی کوردستان بەشداری یەکەم پێشانگای گەشتیاری عێراقی لە شاری نەجەف دەکات

شاندی گەشت و گوزاری هه‌رێمی کوردستان بەشداری یەکەم پێشانگای گەشتیاری عێراقی لە شاری نەجەف دەکات به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان شاندیكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان دوای رەزامەندی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بە راسپاردە و‌ پاڵپشتی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌ردانی شاری نه‌جه‌فیان كرد و له‌ یه‌كه‌م پێشانگای گه‌شتیاری عێراقی به‌شداریان كرد، لە لایەن سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری عێراقی و پارێزگاری نەجەف پێشوازی لە شاندی کوردستان کرا و چاوپێکەوتن‌ بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان و سازدانی چالاكی هاوبه‌ش ئه‌نجامدا. له‌ چاوپێکەوتنەکەدا بڕیاردرا لە ئایندە چالاکی گەشتیاری ھاوبەش و پێشانگای گەشتیاری لە نێوان کوردستان و عێراق ھەر ساڵی لە شارێکی کوردستان و عێراق ئەنجام بدرێت.  له‌ لایه‌كی تر کۆبونەوە لەگەڵ چەندین کۆمپانیای بواری گەشتیاری له‌ ناوەند و خواروی عێراقی ئەنجامدرا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی رێكخستنی گه‌شتی گروپی گه‌شتیاری له‌ لایه‌ن كۆمپانیا عێراقیه‌كان بۆ هێنانی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی کوردستان كرایه‌وه‌ . وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پته‌وكردن و په‌ره‌پیدانی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ دیاری و رێز لێنان لەلایەن پارێزگاری نەجەف و دەستەی گەشت و گوزاری عێراقی پێشکەش بە گەشت و گوزاری هه‌رێمی کوردستان کرا ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزرای هه‌رێمی كوردستانیش دیاری و رێزلێنانی پێشکەش بە پارێزگاری نه‌جه‌ف و دەستەی گەشت و گوزاری عێراقی کرد . ئەوەی جێگای سەرنجی شاندی کوردستان بوو پێشوازی گەرم و بێ وێنەی لایەنی حکومی و میللی خەڵکی نەجەف بۆ شاندەکە و باس کردن لە پەیوەندی میێژووی نێوان ھەردوو للا بوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ شاندی هه‌رێم له‌ له‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار و بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری سلێمانی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رانی دیوانی ده‌سته‌ و نوێنه‌ری گه‌شتوگوزاری پارێزگاكانی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای گه‌شتیاری پێكهاتبوو.

 

پـــەیـــوەنــدیــدار