دوای تەواوکردنی سەرجەمی ئامادەکاریەکان لەزانکۆی راپەرین پرۆ ژەی نمایشکردنی فیلم جێ بەجێ کرا

دوای تەواوکردنی سەرجەمی ئامادەکاریەکان لەزانکۆی راپەرین پرۆ ژەی نمایشکردنی فیلم جێ بەجێ کرا

دوای تەواوکردنی سەرجەمی ئامادەکاریەکان لەزانکۆی راپەرین پرۆ ژەی نمایشکردنی فیلم جێ بەجێ کرا و بەپێ بەرنامەیەکی تایبەتیش کەلەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی راپەرینەوە سەر پەرشتی دەکرێت هەفتانە لەرۆژێکی دیاریکراودا لەهۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی راپەریندا فیلمێک نمایشدەکرێت.  ئاراز رەمەزان بەرێوەبەری راگەیاندی زانکۆی راپەرین راگەیاند ئەم پرۆژەیە بۆیەکەمین جارە لەزانکوی راپەرین و زانکۆکانی تری هەرێمی کوردستانیشەوە جێ بەشێوازێکی نوێ جێ بەجێ دەکرێت کە تیایدابەشێوەیەکی گشتی ئەم هەنگاوە دەتوانێت خزمەتێکی زۆر بەخوێندکارانی زانکۆی راپەرین بکات و ئاشنایان بکات بەهونەری سینەما کە لەئێستادا لەدونیادا گرنگی زۆری پێدەدرێت. بەرێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی راپەرین راشیگەیاند ئەم پرۆژەیە لەمساڵدا بەشێوەیەکی گشتی بەردەوامی دەبێت و بۆداهاتووش لەهەوڵی فراوانکردنی زیاتری پرۆژەکەدادەبن.

هونەررەسوڵ

پـــەیـــوەنــدیــدار