بـــەپــەلــە
ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ، بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ناساندنی شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی قه‌واره‌ی زایۆنی ئیدانه‌ ده‌كات، وه‌ به‌ هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداری ده‌زانێت بۆ تێكدانی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ ناوچه‌كه‌ خۆی له‌ دۆخێكی ناجێگیردایه‌. وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ ڕێزنه‌گرتنه‌ له‌ پیرۆزییه‌كانی موسوڵمانانی جیهان، چونكه‌ قودس ڕووگه‌ی یه‌كه‌می موسوڵمانانه‌و پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌ دڵی هه‌موو موسوڵمانێكدا.

كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی سیاسی

7/12/2017

پـــەیـــوەنــدیــدار