بـــەپــەلــە
قوباد تاڵەبانی: كه‌ریم كابان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی مێژوویه‌كی پڕ خه‌بات و سه‌روه‌ریان به‌خشیوه‌ته‌ هونه‌ری كوردی

قوباد تاڵەبانی: كه‌ریم كابان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی مێژوویه‌كی پڕ خه‌بات و سه‌روه‌ریان به‌خشیوه‌ته‌ هونه‌ری كوردی

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد كه‌ریم كابان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان ده‌كات و ده‌ڵێت: ده‌نگه‌ پڕ له‌سۆزه‌كه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ قه‌ڵغانێكی گه‌وره‌ بوو بۆ پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی كورده‌واری و پاراستنی كه‌لتوور و دابونه‌رتی كورده‌واری.

ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:
بۆ بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا كه‌ریم كابان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ و ره‌سه‌نی له‌ده‌ست دا، مامۆستا كه‌ریم كابان مێژوویه‌كی پڕ له‌شانازی و پڕ له‌ سۆز و جوانی بۆ جێهێشتین، به‌ ده‌نگه‌ پڕ له‌سۆزه‌كه‌ی هه‌میشه‌ به‌های ده‌به‌خشیه‌ ژیان و قه‌ڵغانێكی گه‌وره‌بوو بۆ پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی كورده‌واری و پاراستنی كه‌لتوور و دابو نه‌ریته‌ كورده‌واریه‌كان.

مامۆستا كه‌ریم كابان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی مێژوویه‌كی پڕ خه‌بات و سه‌روه‌ریان به‌خشیوه‌ته‌ هونه‌ری كوردی و گه‌له‌كه‌یان و خۆشه‌ویستی نیشتمان و كوردبوون بنه‌مای داڕشتنی وشه‌ و ئاواز و هونه‌ره‌كه‌یان بوو.

ده‌نگی زوڵاڵی مامۆستای گه‌وره‌ بۆ هه‌تایه‌ له‌گوێماندا ده‌زرنگێته‌وه‌ و رۆحی هه‌میشه‌ به‌ ئاسمانی كوردستاندا له‌ژیانی كورده‌واریمان ده‌ڕوانێت، ده‌نگی شیرینی له‌ هه‌موو ماڵێكدا و له‌ هه‌موو بیرێكدا بۆ هه‌تایه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

له‌ده‌ستدانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ ته‌نها خه‌ساره‌ت نیه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، به‌ڵكو خه‌ساره‌تێكه‌ بۆ گه‌لی كورد به‌ گشتی. راسته‌ مامۆستا كه‌ریم كابان له‌ژیاندا نه‌ماوه‌، به‌ڵام له‌دڵ و له‌هه‌ست و له‌ ژیانی كورده‌واریماندا به‌ نه‌مری ده‌مێنێته‌وه‌.

دووباره‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌موومان ده‌كه‌م و خوا سه‌بوری به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
اإنا لله‌ و ا‌إنا ‌إالیه‌ راجعون
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی وه‌زیران
14 كانوونی دووه‌می2016

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە