عەبادی:پێشمەرگە بەشێكە لە هێزەكانی عیراق

عەبادی:پێشمەرگە بەشێكە لە هێزەكانی عیراق

سەرۆك وەزیرانی عیراق تەئكید لە هەوڵەكانی  بۆ روبەرووبونەوەی گەندەڵی ، دەشڵێت: پێشمەرگە بەشێكە لە هێزەكانی عیراق.حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە لێدوانێكدا لە كۆنگرەی پاریس بۆ كەشوهەوا رایگەیاند هەموو جیهان قەرزاری عیراقە لەو قوربانیانەی لە رووبەروبونەوەی تیرۆرستان داویەتی و پاش پاكردنەوەی عیراق لە تیرۆرستان حكومەت تیشك دەخانە سەر ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانپێگەیشتوەكان لە جەنگی دژ بە تیرۆر.لەمیانی وتەكانیدا عەبادی داوای لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی هاوكاری عیراق بكەن بۆ ئاوەدانكردنەوە و دووبارە بنیاتنانەوەی عیراق لە رووی ئابوورییەوە.وتیشی: روبەرووبونەوەی گەندەڵی بەشێكە لە كارەكانیان هاوكات لەگەڵ بنیاتنانەوەی وڵات بەهۆی ئەوەی گەندەڵی لە وڵات رێگر دەبێت لە بنیاتنانەوەی عیراق هەر ئەوەش گرنگترین هۆكاری هاتنی تیرۆر بوو بۆ ناو وڵات.سەبارەت بە هێزی پێشمەرگە عەبادی وتی: هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەشێكە لە هێزەكانی عیراق و شانبەشانی هەموو هێزەكانی تر لە پرۆسەی ئازادكردنەوەی موسڵ بەشداربووە و قوربانی داوە و كەسانێكیش هەن دەیانەوێت جیاوازی بكەن لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی تری عیراق ئەویش لە رێگەی ریفراندۆمەوە , بەڵام وەڵامیان دانەوە و رایانگەیاند كە هێزی پێشمەرگە بەشێكە لە هێزەكانی تری عیراق.

پـــەیـــوەنــدیــدار