عەبدولقادر محەمەد وتیشی: ئەگەر وەڵامی داخوازییەكانی كورد نەدرایەوە و پڕۆژە یاسای بودجە لە بەرژەوەندی كورددا نەبوو ئەوا بەتێكڕای دەنگی فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئەو پرۆژەیە رەتدەكەنەوە و دەنگی پێ نادەن.

تائێستا پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران نەكراوەتەوە و ئەندامێكی لیژنەی دارایش دەڵێت ئەگەر ئەو پرۆژەیە لە بەرژەوەندی كورد دەستكاری نەكرێت دەنگی پێنادەن.  عەبدولقادر محەمەد  ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند هەر چەندە نوێنەرانی كورد بەیەك دەنگ سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر ئەو پرۆژەیە نوسیوە و لەلایەن لیژنەی دارایی و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام تائیستا پرۆژە یاساكەش نەگەڕێنراوەتەوە بۆ حكومەت و وەڵامی ئەو تێبینیانەش نەدراوەتەوە.   عەبدولقادر محەمەد وتیشی: ئەگەر وەڵامی داخوازییەكانی كورد نەدرایەوە و پڕۆژە یاسای بودجە لە بەرژەوەندی كورددا نەبوو ئەوا بەتێكڕای دەنگی فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئەو پرۆژەیە رەتدەكەنەوە و دەنگی پێ نادەن.

پـــەیـــوەنــدیــدار