لەشاری رانیە و بەئامادەبوونی لاهور شێخ جەنگی رێورسەمێکی شایستە بۆ کەسو کاری سەربەرزی شەهیدانی بیتوێن و پشدەرو دۆڵی خۆشناوەتی بەرێوەچوو

لەشاری رانیە و بەئامادەبوونی لاهور شێخ جەنگی رێورسەمێکی شایستە بۆ کەسو کاری سەربەرزی شەهیدانی بیتوێن و پشدەرو دۆڵی خۆشناوەتی بەرێوەچوو

لەشاری رانیە و بەئامادەبوونی لاهور شێخ جەنگی و لێپرسراونی تری حیزببی وحکومی و بەشێک لە فەرماندەسەربایزیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کەس و کاری سەرباڵندی شەهیدان رێورسەمێکی شایستە بۆ کەسو کاری سەربەرزی شەهیدانی بیتوێن و پشدەرو دۆڵی خۆشناوەتی بەرێوەچوو. لەرێوسرەمەکەدا کەئامانج لێی رێزگرتن بوو لەو شەهیدانەی کە لەکاتی پارێزگاری و لەلوتکەی شانازیدا شەهیدبوون لەناو باوەشی پرخۆشەویستی کەس و کاری سەربەرزی شەهیداندا پیشوازی کرا لە لاهور شێخ جەنگی و هەموان پشتیوانی و بەردەوامی رێبازی مامی گەورەیان دووپاتکردەوە و رایانگەیاند کەوەک هەمیشە خوی،َدکاری بەوەفای رێبازی رابەری گەورەی نەتەوەیی کورد سەرۆک مام جەلال دەبن. لەرێورەسمەکەدا خەڵات و دیاری تایبەتی لاهوور شێخ جەنگی بە کەس و کاری سەربڵند سەدو حەفتاو چوارشەهیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەخشرا لەسنوری ئیدارەی راپەرین کەبەدرێژایی جەنگی داعش شوراو پارێزەری کوردستان بوون و دواجاریش لەلوتکەی شنازیدا گەیشتن بەکاروانی پرسەروەری حیزبی شەهیدان و کسەکاری شەهیدانیش سوپاسی لاهور شێخ جەنگیان کرد کەوەک سەرکردەکی گەنج هەمیشە پشتیوانی کەسوکاری شەهیدان بووە.
هونەررەسوڵ

پـــەیـــوەنــدیــدار