پەردە  لەسەر وێنەی شەهید نەقیب حسێن مستەفا لادرا

پەردە لەسەر وێنەی شەهید نەقیب حسێن مستەفا لادرا

بەئامادەبونی عەدنان حەمەی مینا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لێپرساوی مەڵبەندی راپەرین و لێپرسراوانی تری حیزب یو حکومی و کەسکوکاری سەربەرزی شەهیدان ژمارەیەکی بەرچاو لەهاوڵاتانی سنوری ئیدارەی راپەرین لەشاری رانیە رێورسەمی تایبەتی پەردە لادان لەسەر وێنەی شەهید نەقیب حسێن مستەفا بەرێوەچوو. لەرێورەسمەکەدا چەندین وتار و شیعرو پەخشان پێشکەشکران کەسەرجەمیان باسیان لەرۆڵی قارەمانانەی شەهید نەقیب حسێن دەکرد کەوەک پێشمەرگەو فەرماندەیەکی قارەمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەنگەرەکانی پێشەوەی پارێزگاریبووە لەنیشتمان و دواجاریش لەپێناوی پاراستنی کوردستان لەرۆژی 6-5-2017 گەیشت بەکاروانی نەمران.
هونەررەسوڵ

پـــەیـــوەنــدیــدار