ژاپۆن … ڕۆژی ئاڵا به‌رز راگیرا

ژاپۆن … ڕۆژی ئاڵا به‌رز راگیرا

ژاپۆن … ڕۆژی ئاڵا به‌رز راگیرا  بۆ یه‌كه‌م جار ریكخراوی كوردی –ژاپونی له‌ ریستۆرانتی میزۆپۆتامیا له‌ توكیۆ ڕۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راگیرا و ژاپونیه‌كان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئالای كوردستان و پوشینی جل و به‌رگی كوردی پشتیوانیان بۆ كورد دووپاتكرده‌وه‌  خدر كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی جیهان بۆ ئاشتی له‌ لیدوانیكدا راگه‌یاند ژاپونیه‌كان به‌ گرنگیه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ كورد ده‌روانن و له‌رابردوشدا چه‌ندین كارو چالاكیان بۆ هاولاتیانی كوردستان كردووه‌  ووتیشی له‌ تۆكیۆ تاكه‌ ریستۆرانتی كوردی میزۆپۆ تامیایه‌ له‌وێ‌ ژاپۆنیه‌كان به‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ ئه‌م ڕۆژه‌ و پوشینی جل و به‌رگی كوردی رێزیان له‌ ڕۆژی ئالا گرت

فرحان حه‌مه‌خان

 

پـــەیـــوەنــدیــدار