بەوێنە: کوردانی  باشووری فەرەنسا  ئیدانەی  هێرشە کانی تورکیا ئەکەن بۆسەر کوردانی باکور

بەوێنە: کوردانی باشووری فەرەنسا ئیدانەی هێرشە کانی تورکیا ئەکەن بۆسەر کوردانی باکور

کوردانی  باشوری فەرەنسا لە شاری  تۆلووز ، رۆژی هەینی  لە گۆرەپانی  کاپیتۆلی ئەو شارە  خۆنیشاندانێکی  جەماوەری بەر فراوانیان ئەنجام دا ، بە بەشداری  ژمارەیەکی بەرفراوانی کوردان و ئامادەبونی  بونی نوێنەرانی  چەند پارت و رێکخراوی مەدەنی و سەندیکای فەرەنسی دۆستانی  گەلی کورد و رێکخراوی  ماڵی فەرەنسی وکوردی ( میدی پیرەنێ ) بەرێوە چو.

مەبەست لەو خۆنیشاندانە  ئیدانە کردنی تورکیا بوولە بەرامبەر دەستدرێژیەکانی  بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی  باکوری کوردستان کە بە دڕندەترین شێوە و دور لە هەموو یاساکانی مافی مرۆڤ و بەکارهێنانی هەمو جۆرە چەکێک  دژی خەڵکی بێتوانی کوردستان ئەنجامی ئەدات ، ئەم دەستدرێژیانە لە 7/6/2015 وە  دەستی پێکردوە پاش ئەوەی ( رەجەب ئۆردوگان ) نەیتوانی زۆرینەی حزبەکەی  بگەیەنێتە پەرلەمان  ، لە مانگی ئابی ساڵی 2015 وە 300 هەزار  کوردی باکور ئاوەر بوە لە ماڵ و حاڵیان .

لایەنێکی تری ئەو خۆنیشاندانە  برێتیبوو لە یادی سێ ساڵەی شەهید بونی ژنە چالاکەوانە کان ( سەکین و لەیلا و رۆژبین )کە لە 9/1/2015 دا لە ناوجەرگەی پاریسی پایتەختی پاریسدا  بەدەستی دەزگا ئەمنیەکانی تورکیا شەهید کران ، لەکاتێکدا یادی سێ ساڵەی ئەو سێ ژنە کوردە ئەکارەیەوە ،هەر چەند رۆژێک پێش ئێستا لە  شاری سلۆپی  لە رۆژی 5/01/2016  سێ ژنی چالەکەوانی تری  کوردستانی باکور بەدەستی  هێزە داپڵێسەنەرەکانی ئەمنی تورکیا  شەهید کران  ئەوانەش برێتین لە ( سێڤێ دمیر و پاکیز ناییر و فاتمە ئوریار ) بەم شێوەیە تورکیا  دەستی  پیسو بۆگەنی  بەرنادات لەسەر هەر کەسێک کە خەبات بکات بۆ سەقام گیری  ئاسایش و دیموکراسی لەو وڵاتەدا،ئەو شەهیدانە  برێتتیبون لە چالەکەوانانی ئازادی بۆ گەلەکەیان و پشتگیری لەفی ئافرەتان و بۆ بنیات نانی دنیایەک کە یاسا سەروەربێت ، بۆیە لە بەیانامەکاندا کە بەزمانی فەرەنسی نوسرابوو باس لەوەئەکات کە تیرۆرکردنی ئەو ژنە چالاکەوانانە لە فەرەنساو لە تورکیا هیچی کەمتر نیە لەکارەتیرۆریستەکانی داعش کە لە 13ی مانگی نۆڤەمبەردا دەرهەق خەڵکی بێتاوانی فەرنسا کراوە .

سەرەتا  بە رێپێوانێکی هێمنانە و سرودی نیشتمانی دەستی پێکرد و پاشان لە گۆرەپانی ناسراوی  کاپیتۆل کۆتایی هات ، پاش ئەوەی وتاری لایەنەکان خوێندرایەوە ، جگە لە وتاری رێکخراوی ماڵی کوردی و فەرەنسی و نوێنەرانی حزب و سەندیکا دۆستەکانی فەرەنسی ،وتاری  یەکیەتی نیشتمانی کوردستان خوێندرایەوە ، هەر لەم خۆنیشاندانەدا نامەیەک  ئاراستەی سەرۆکی  فەرنسا فرانسوا هۆڵاند کرا وێنەیەکی ئەونامەیە دەست پوکمیدیا کەوتوە، هەموو لایەنەکان واژۆیان کردبوە  لەوانە  رێکخستنەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە باشور ، لەو نامەیەدا داوا لە سەرۆک هۆڵاند کرا  هەوڵی جدی بدات بۆ تیشک خستنە سەر ئەوتاوانە کە تاکو ئێستا بەدواچونەوەی بەشێوەیەکی جدی بۆ نەکراوە لەسەر ئەوکەس و لایەنانەی کە بەم تاوانە هەستاون ،لەهەمان کاتدا داوا  کرا کە گوشار بخرێتەسەر تورکیا بۆ دەست هەڵگرتن لە هێرش و کوشتنی خەڵکی بێتوانی کورد لە باکوری کوردستان  ،پشتگیری دەنگی ئازدیخوازی  گەلی کورد بکرێت و داوای  یاساو پەردەلەسەر  راستی تاوانی شەهید کردنی  ( لەیلا ورۆژین و سەکین ) کرا

ئەوەی شایەنی باسە رۆژی  شەممە رێکەوتی 9 مانگی یەکی 2016 ، لە پاریسی پایتەختی فەرەنساش خۆنیشاندانێکی بەرفراوان لەلایەن ، رێکخراوی ئەنجومەنی دیموکراسی کوردوفەرەنساو رێکخراوی ماڵی کوردی و فەرەنسی میدی پیرەنێ ئەنجام دراو نوێنەری هەمو پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی رۆژهەڵات و رٶژئاواو و باکوری کوردستان بەشداریان کرد،لەوخۆنیشاندانەدا  داواکرا جەخت بکرێتە سەر دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ وەستاندنی هێرشەکانی دژی خەڵکی بێتاوانی کوردستانی باکوور .

 

حەمە عوسمان

باشوری فەرەنسا Toulouse

فۆتۆ

William Wartel

Yannick Mondoloni

حەمەوپیر8 (Copy) حەمەوپیر7 (Copy) حەمەوپیر6 (Copy) حەمەوپیر5 (Copy) حەمەوپیر4 (Copy) حەمەوپیر3 (Copy) حەمەوپیر 2 (Copy) حەمە و پیر.jpg1 (Copy) حەمە و پیر (Copy)بە

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە