په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌ یاسایی لێبوردنی گشتی په‌سه‌ند كرد

په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌ یاسایی لێبوردنی گشتی په‌سه‌ند كرد

په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌ یاسای لێبوردنی گشتی په‌سه‌ند و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشه‌واییان هه‌یه‌ راسته‌وخۆ ئه‌یانگرێته‌وه‌.

ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند:  پڕۆژه‌ یاسای لێبوردنی گشتی په‌سه‌ند كراوه‌، و به‌وپێیه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌ سزادراوان ده‌گرێته‌وه‌.

ته‌لار له‌تیف : ئه‌وانه‌ی ئاشته‌واییان هه‌یه‌ سود مه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن و ئازاد ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ندێك حاڵه‌ت ئیستسنایی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ش جۆری تاوانه‌كه‌ له‌ناو پڕۆژه‌ یاساكه‌ دیاری كراوه‌.

رونیشكرده‌وه‌، به‌پێی پڕۆژه‌ یاساكه‌ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رووی 18 ساڵانه‌وه‌یه‌ 35% ده‌یانگرێته‌وه‌و ئه‌وانه‌ی له‌خواروی 18 ساڵانه‌وه‌ن واته‌ نه‌وجه‌وانان 40% ده‌یانگرێته‌وه‌.

ته‌لار له‌تیف: ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ر هۆكارێك ژنیان كوشتبێت لێبوردنی گشتی نایانگرێته‌وه‌.

پـــەیـــوەنــدیــدار