حاكم قادر: .زۆربه‌ی كاره‌كانی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ ته‌واوكراوه‌

حاكم قادر: .زۆربه‌ی كاره‌كانی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ ته‌واوكراوه‌

 

حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی رایگه‌یاند ” ئه‌و لیژنه‌ باڵایه‌یه‌ی پێشتر بۆ ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی پێكهێنراوه‌، زۆربه‌ی كاره‌كانی كردووه‌و له‌كۆی (14) لیژنه‌، ته‌نها لیژنه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆ به‌هۆی گفتوگۆی زیاتر بۆ گه‌لاله‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی گونجاو ڕاپۆرتی كۆتایی نه‌نووسیوه‌ته‌وه‌و له‌ 80% كاره‌كانی ته‌واوكردوه‌”.

حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك و سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌مئه‌ندامبوه‌كانی سه‌نگه‌ر، كه‌ ئێواره‌ی (17/12/2017) له‌باره‌گای كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو، رایگه‌یاند:”رۆڵی جوامێرانه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌مئه‌ندامبوه‌كانی سه‌نگه‌ر له‌ شه‌ڕی تێكشكاندنی تیرۆرستانی داعشدا ماییه‌ی ستایش و شانازییه‌”.

هه‌روه‌ك جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئاوات و ئامانجی شه‌هیدان و ئێوه‌ی شه‌هیدانی زیندو گه‌له‌كه‌مان بێته‌دی، پێویسته‌ یه‌كێتی نوێ بكه‌ینه‌وه‌و به‌گیانی به‌رزی هه‌ڤاڵانه‌ شان بده‌ینه‌ ژێر راپه‌راندنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریتیه‌كان.

حاكم قادر حه‌مه‌جان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، یه‌كێتی حزبی هه‌موو تێكۆشه‌ران و پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و جه‌ماوه‌ره‌ دڵسۆزه‌كه‌یه‌تی و پاش ئه‌و هه‌موو خه‌بات و قوربانیدان و مێژووه‌ پڕ له‌سه‌روه‌رییه‌، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ گه‌شه‌ی پێ بده‌ین و كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

حاكم قادر رونیكرده‌وه‌، حكومه‌تی ناوه‌ندی خۆی به‌براوه‌ی شه‌ڕ ده‌زانێو تووشی جۆرێك له‌ خۆبایی بوونی سیاسی بووه‌و نایه‌ته‌ پێشه‌وه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هه‌رێمو ته‌نها به‌دانوستاندن ده‌توانرێ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه‌.

ده‌رباره‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێمو گوزه‌رانی ناڵه‌باری هاوڵاتیانیش، حاكم قادر حه‌مه‌جان رایگه‌یاند: “پێویسته‌ ده‌ستوبرد بكرێ له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌ سیاسی و داراییه‌كانی هه‌رێم، كه‌ كاریگه‌رییه‌كی زۆری كردوه‌ته‌ سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران”.

پـــەیـــوەنــدیــدار