پەیامێک لە لاهور شێخ جەنگییەوە

پەیامێک لە لاهور شێخ جەنگییەوە

پەیامێک لە لاهور شێخ جەنگییەوە کۆمەڵانی بەشەرەفی خەڵکی کوردستان ھاوڵاتیان و ھاونیشتمانیانی خەمخۆر و بەپەرۆش بۆ چاکسازی و ژیانێکی باشتر لەگەڵ بەرەو پێشچونی ئەو رووداوە نەخوازراوانەی ئەم دواییەدا، کەسەرجەمیان بەھۆی ھەڵەی حکومڕانیەوە بوون. دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ داوا رەواکانی خەڵک و لێرەوە ئێمە خۆمان بە پشتیوانی داوا رەواکانی خەڵکی وڵاتەکەمان دەزانین لە پێناو باشتر کردنی دۆخی گوزەران و حوکمڕانیەکی شایستە بەم گەلە، بەڵام ھاوکات لەگەڵ ئەمەدا داواکارین کە خۆپیشاندانەکان بەئاڕاستەی ھەڵەدا نەبرێن و پشێوی لێنەکەوێتەوە و دۆخی ئاسایش و ژیانی ھاوڵاتیان نەکەوێتە مەترسیەوە.. پاراستنی دامودەزگا مەدەنی و حکومیەکان و بارەگاکان ئەرکی ھەموو لایەکمانە و نابێت بەھیچ جۆرێک پەنا بۆ سوتاندن و توندوتیژی ببرێت، لێرەوە داوا دەکەین کەخەڵک خۆیان لە ئاژاوەنانەوە بپارێزن، چونکە ئەمە دەبێتە بەلاڕێدا بردنی داوا رەواکانیان و رێگر دەبێت لەھەر چاکسازی و بونیادنانێک لە وڵاتدا. ئێمەش بەھەموو شێوەیەک رێگر دەبین لە ھەر دەستێک بۆ نانەوەی پشێوی و کاولکاریەک لە وڵاتدا.. پێکەوە بەرەو ئایندەیەکی گەش و حکومڕانیەکی شایستە بەگەل، پێکەوە بۆ دژایەتی ھەر توند و تیژی و کێشەنانەوەیەک کە زیان لە داوا رەواکانی خەڵک بدات.. لاھور شێخ جەنگی

پـــەیـــوەنــدیــدار