كفری .. قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ راگه‌یه‌نرا

كفری .. قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ راگه‌یه‌نرا

.له‌لایه‌ن ئیداره‌ی قه‌زای كفریه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی قه‌زاكه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ راگه‌یه‌نرا.

جه‌لال نوری قائیمقامی قه‌زای كفری  رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه‌له‌ قه‌زاكه‌دا هه‌یه‌ و به‌هۆی نزیكی سنوری شاره‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ گروپی تیرۆرستانی داعش تیایدان، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ راگه‌یه‌نرا.

جه‌لال نوری وتیشی: قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ تاوه‌كو كاتێكی نادیار ده‌بێت و به‌پێی پێویستی دۆخی ناوچه‌كه‌ بڕیار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ یان كۆتایی پێهاتنی ده‌درێت. رونیشكرده‌وه‌: ئامانجی سه‌ره‌كی له‌و بڕیاره‌ بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایش و سه‌رو ماڵی هاووڵاتیانه‌

پـــەیـــوەنــدیــدار