به‌مه‌بستی تاوتوێکردنی گۆرانکاریه‌کان و بارودۆخی ئێستای کوردستان و هه‌لسه‌نگاندن و به‌دواداچوونی کار‌و چالاکییه‌کان و ئاماده‌کاری بۆ کار‌و چالاکیه‌کانی داهاتوو به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی کۆمیته سه‌ردار محه‌مه‌د عه‌بدالله بەیاوەری هەڤالانی کۆمیتە له گه‌ل رێکخستنه‌کانی ئۆده‌نسه کۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌رێوه چوو..
پێشه‌کی کۆبوونه‌وه‌که به ساتێك وه‌ستان بۆ رێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان لەلایەن بەرپرسی کەرتی ڤایلە یوسف ئەحمەد ده‌ستی پێ‌کرد
دوای بەخێرهێنانی هەڤالانی کۆمیتەو و ئاماده‌بووان له‌لایه‌ن بەرپرسی کەرت باسی لە کار و چالاکیه‌کانی کەرتەکەیانی کرد و ئاماژەشی کردە چەندین خالی تر دەربارەی کەرتەکەیان و هەولدان بۆ دانانی بەرنامەی کاری داهاتوویان، بەگرنگیشی زانی بەرنامەی بەسەرکردنەوەی خانوادەکانی هەڤالانی و دۆست و لایەنگر زیاتر چالاکبکرێ و لە نزیکەوە دانیشتن لەگەلیان گوێرایەلیان بکرێ و راوبۆچونیان وەرگێری هەروا دەستخۆشی لە ئادەبووان کرد بەتایبەتی وە سەرجەم هەڤالانی سنووری کەرتیەکەتان بەگشتی هیوای خواست سەرکەوتنی بۆ خواستن
دواتر سه‌ردار محه‌مه‌د به‌رپرسی کۆمیته خۆشحالی ده‌ربری بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ، دەستخۆشی لێکردن بۆ کار‌و چالاکیان و، هیوای خواست به‌رده‌وامی به کار‌و چالاکییه‌کانیان بده‌ن به‌تایبه‌تیش لە هاتوودا گرنگی زیاتر بە کۆر و کۆبوونەوەی رێکخستن بدرێ و بەردەوام پەیوەندیەکان توند و تۆلتر بکرێ. هەروا بەگرنگی زانی لەو بواری کۆمەلگای مەدەنیشدا بەتایبەتی لە ناو رێکخراوە دیموکراتییەکاندا بەشدار بن و رۆلی بەرچاویان هەبێ.
لە خالێکی تری قسەکابیدا بەرپرسی کۆمیتە باسی لە هەل و مەرجی ئێستای کوردستان و ناوچەکە کرد بەگشتی و بارودۆخی یەکێکێتی بەتایبەتی.
دەربارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستانیش رۆلی یەکێتییشی بەرز نرخاند لە هەول و کۆششی بۆ چارەسەری کێشەکان و گەرانەوە بۆ مێزی گفت و گۆو پاراستنی یەک ریزی کورد‌و هەولدان بۆ کاری دەستەگولی. هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن
لێرەشيوە بەناوی ئامادەبووانەروە سلاوی پێشمەرگانەی ئاراستەی یەکەیەکەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرجەم بەشداربووانی جەنگی دژە تیرۆری کرد و دەستخۆشی لێکردن بۆ ئەو قارەمانەتی و تۆمارکردنی داستانە مەزنەکانیان لە سەرجەم بەرەکانی جەنگدا، سەری رێز و نەوازشیشی نواند بۆ کیانی پاکی شەهیدان و هیوای زوو چاکبوونەوەشی خواست بۆ بریندارە قارەمانەکان .
پاشان هەڤالانی کۆمیتەو به‌شداربووان درێژه‌یان بهکۆبوونهوهکهدا به ئالوگۆر کردنی راوبۆچوونیان له‌سه‌ر کار و چالاکیه‌کانیان و قسه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی کار‌و چالاکی داهاتوویان کرا ، چه‌ندین ره‌خنه‌و پێشنیاریش پێشکه‌ش کرا پاشان له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته سه‌ردار محه‌مه‌د وه‌لامی پرسیاره‌کان درایه‌وه و پێشنیاره‌کانیان به‌هه‌ند وه‌رگیرا.
له کۆتاییدا بهرۆرسی کۆمیته خۆشحالی خۆی ده‌ربری بۆ کۆبوونه‌که‌یان و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن ..
پـــەیـــوەنــدیــدار
کـــۆمــێـنـت بــنــوســە
کـــۆمــێـنـت بــنــوســە
پێویستە لە ژوورەوەبیت بۆ نووسینی لێدوانێک.