ئوسامە نوجەیفی:پێویستە بەزووترین کات رێگەچارەیەکی گونجاو بۆ کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق بدۆزرێتەوە

ئوسامە نوجەیفی:پێویستە بەزووترین کات رێگەچارەیەکی گونجاو بۆ کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق بدۆزرێتەوە

ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، بەردەوام بوونی کێشەکانی نێوان ھەولێرو بەغداد زیانی زۆری بۆ ھەردوولا دەبێت نەک تەنھا لایەنێکیان.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، ئوسامە نوجەیفی رایگەیاندووە، پێویستە بەزووترین کات رێگەچارەیەکی گونجاو بۆ کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق بدۆزرێتەوەو ھەردوولا بەگەنە رێکەوتن بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان بەشێوەیەک رەزامەندی ھەردوولای لەسەر بێت.
نوجەیفی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام بوونی کێشەکانی نێوان ھەولێرو بەغداد زیانی زۆری بۆ ھەردوولا دەبێت نەک تەنھا بۆ ھەرێمی کوردستان یان حکومەتی عێراق، بۆیە پێویست لەداھاتوویەکی نزیکدا کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

پـــەیـــوەنــدیــدار