گەڕانەوەی یەکێتی بۆ پێگەی شایستەی خۆی

گەڕانەوەی یەکێتی بۆ پێگەی شایستەی خۆی

هەڵبەتە یەکێتیش وەک هەر ڕێکخراوێکی تر لەژیانی ڕێکخراوەیدا ڕوبەڕوی چەندین بارودۆخ هەلومەرجی نەخوازراو مەترسیدارو هەورازو نشێوی بۆتەوە کەهەندێک جار نەیارانی ئاهەنگی مەرگیان بۆ سازکردووەو پێیان وابووە یەکێتی توانای ڕزگاربوون و دووبارە بەدەست هێنانەوەی پێگەکەی نیە بەڵام یەکێتی هەموو جارێک توانیوێتی بەسەر کارەسات و پیلانەکاندا زاڵ بێت و پێگەو ڕۆڵی لە هاوکێشە ناوخۆیی و دەرەکیەکان بەهێزتربێت، هەڵبەتە ئەمەش بەهۆی بوونی سەرکردەیەکی کاریزمای بەهێزی وەک سەرۆک ماجلال و سەرکردەکانی تری و ئەو بنکە جەماوەریە بەهێزەی کە هەی بووە، بەڵام لە ئێستادا کە(مام) لەناو دانەماوە سەرکردایەتیەکەشی بەهۆی ئەو باروخەی چ لەناوخۆی حیزبدا ئەگوزەرێ و چ لە ناوچەکەدا دروست بووە بۆتە هۆی دروست بوونی بێ متمانەی لەنێوان بنەکەی جەماوەری و سەرکردایەتی و لێک دوورکەوتنەوەیان
بۆ ڕزگارکردنی یەکێتی لەم دۆخە پێویستە چەند هەنگاوێکی ئازایانەو خێرا بنرێت.
۱ـ بەستنی کۆنگرە بەخێرایی:
ئێستا لەهەمووکات زیاتر یەکێتی پیویستی بە بەستنی کۆنگرەیە ناکرێ لەوە زیاتر یەکێتی بکرێتە قوربانی بەرژەوندیەکەسیەکان و مل ملانێ ناڕەواکان بۆیە پێویستە خەم خۆران و دڵسۆزانی یەکێتی و پەیڕەوانی ڕێبازی مام جلال بێ دوودڵی بەخێرای هەنگاوی جدی بنێن بەرەوکۆنگرەو ڕێوشوێنی پیویست بگرنەبەر بەمەبەستی دەربازکردنی یەکێتی لەم دۆخەی ئێستای و لەپێناو گەڕانەوەی یەکێتی بۆ پێگەی شایستەی خۆی،چونکە ئەودۆخەی ئێستا لە ناوخۆ ناوچەوکەو جیهان هەیە ئەوە دەخوازێت کە یەکێتی بەزووی و بەبەهێزیەوە بگەڕێتەوە ناو هاوکێشەکان و ڕۆڵی سەرەکی و میحوری بگرێت لە یەکاڵاکردنەوەیاندا.
۲ـ ڕێکخستنەوەی پەیوەندیەکان لەسەرئاستی ناوخۆو دەرەوە:
ڕێکخستنەوەو گەشەدان پەیوەندیە ناوخۆیەکان لەگەڵ ئەوهێزو لایەنانەی کە هاوتەریبن لەگەڵ سیاسەت و ستراتیجی گشتی یەکێتی و دوورکەوتنەوە لەهەرجۆرە پەیوەندیەکی ناهاوسەنگ و موظيف ،وەهەروەها ڕێکخستنەوەی پەیوەندیەکان لەسەرئاستی دەرەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.
۳ـ شەراکەتی ڕاستەقینە لەبەڕێوەبردن و بڕیارداندا لە حکومەتدا:
پێویستە یەکێتی شەریکی ڕاستەقینەبێت لەبەڕێوەبردن و بڕیارداندا بەتایبەت لە بڕیارە چارەنوس سازەکاندا ئەمەش لەپێناو بەدەستهێنانەوەی پێگەکەی خۆی وەک هێزێکی کارگەرو خاوەن پێگەی جوگرافیا، وەهەروەها دروستکردنەوەی متمانە لە نیوان خۆی و بنکە جەماوەریە بەهێزەکەیدا.
٤ـ ڕوبەڕو بوونەوەی هەڕەشەکان و لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی:
پێویستە ئەندامەکانی یەکێتێ لەئاستە جیا جیاکاندا بەشداریان پێ بکرێت لە بڕیاردانداو بەباشی ئاگایان لە ڕوئیاو ڕیسالەی حیزبەکەیان هەبێت تا بەرچاویان ڕون بێت و بەو پەڕی ئازایەتی و بەشانازیەوە داکۆکی و خاوەندارێتی لە سیاسەتی گشتی و پرەنسیپەکانی حیزبەکەیان بکەن،ڕوبەڕوی هەموو هەڕەشەو مەترسیە ناوخۆی و دەرەکیەکان ببنەوە کەڕوبەڕوی حیزبەکەیان دەبێتەوە ، ئەمەش لە پێناو بە بەهێزیمانەوە و بەدەست هێنانەوەی پێگەی شایستەی حیزبەکەیان.
٥ـ ڕێگەدان بەخوێنی نوێ بۆ سەرکردایەتی:
ئێستا یەکێتی لەهەمووکات زیاتر پێوستی بەخۆێنی نوێیە بۆ  بەڕێوەبردن و سەرکردایەتی کردن، بەجۆرێک کە توانای زاڵ بوونی هەبێت بەسەر کێشە ناوخۆی و دەرەکیەکان و ئەو گرفتانەی کە ئێستا بوونەتە مۆتەکەی یەکێتی بەشێوەیەک مەترسیەکان و زەرەرەکان دابەزێنێت بۆ کەمترین ئاست و بارودخەکە بەئەقارێکدابەرێت کە مەترسیەکان بگۆڕێت بۆ هەل و زەرەرەکان بگۆڕێت بۆ کەڵک و قازان.

پـــەیـــوەنــدیــدار