له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی ساڵی نوێدا په‌رله‌مان چه‌ندین پڕۆژه‌ یاسا تاوتوێده‌كات

له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی ساڵی نوێدا په‌رله‌مان چه‌ندین پڕۆژه‌ یاسا تاوتوێده‌كات

له‌ بانهێشتنامه‌یه‌كدا بۆ گشت په‌رله‌مانتاران، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌ گشت په‌رله‌مانتاران ده‌كات كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 10-1-2018، دانیشتنی ژماره‌ (4) ی ئاسایی خولی پایزه‌ی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و تێیدا چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك تاوتوێده‌كرێت و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت.

هه‌رله‌و بانگهێشتنامه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا هاتووه‌، به‌ پێی بڕگه‌ی 2 له‌مادده‌ی (17)و بڕگه‌ی(1) له‌ مادده‌(18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1) ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا دانیشتنی ژماره‌(4) ی ئاسایی خولی پایزه‌، ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵیژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له‌سه‌عات (12) ی نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 10/1/2018 ئه‌نجامدات، بۆیه‌ په‌رله‌مانتاران ئاگادار ده‌گاته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌بن

به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئاشكراكراوه‌ كه‌ له‌ شه‌ش خاڵ پێكهاتووه‌و تێیدا گفتوگۆو تاوتوێی چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك و خویَندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی تر ده‌كرێت.

پـــەیـــوەنــدیــدار