هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: داوا دەکات تاوانی ئێزیدییه‌كان به‌جینۆساید بناسێندرێت

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: داوا دەکات تاوانی ئێزیدییه‌كان به‌جینۆساید بناسێندرێت

كۆمسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادپه‌روه‌ری و لێپرسینه‌وه‌ له‌تاوانه‌كانی داعش، ھه‌نگاوه‌كانیان بۆ كاركردن له‌دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌كه‌یسی كوردانی ئێزیدی و پێكھاته‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانی تر به‌ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شه‌ھیدان ده‌خه‌نه‌ڕوو و لای خۆشیه‌وه‌ ھێرۆ ئیبراھیم ئه‌حمه‌د كاركردن له‌و دۆسیه‌یه‌دا به‌گرنگ وه‌سف ده‌كات.

ڕۆژی 13ی كانوونی دووه‌م، له‌شاری سلێمانی ھێرۆ ئیبراھیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد وه‌فدێكی كۆمسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادپه‌روه‌ری و لێپرسینه‌وه‌ له‌تاوانه‌كانی داعش كه‌ به‌یاوه‌ری محمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی ھه‌رێم سه‌ردانیان كردبوو.

له‌دیدارێكدا ویلیه‌م ویڵی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادپه‌روه‌ری و لێپرسینه‌وه‌ له‌تاوانه‌كانی داعش، ئاماژه‌ی به‌ھه‌وڵه‌كانیاندا بۆ كاركردن له‌سه‌ر به‌جینۆسایدناساندنی كوردانی ئێزیدی و پێكھاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی تر، به‌ھاوكاری وه‌زاره‌تی شه‌ھیدان، به‌تایبه‌ت له‌دۆزینه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ و دۆكیۆمێنت له‌سه‌ر تاوان و كرده‌وه‌كانی گروپی تیرۆریستی داعش، بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوانی ھه‌رێم به‌فۆڕمێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و تاوانه‌ بخرێته‌ڕوو له‌دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان(ICC).

لای خۆشیه‌وه‌، ھێرۆ ئیبراھیم ئه‌حمه‌د كاركردن له‌دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌كه‌یسی كوردانی ئێزیدی و پێكھاته‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانی تر له‌قه‌زای شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری، به‌بایه‌خه‌وه‌ باسكرد بۆئه‌وه‌ی له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌و تاوانه‌ به‌جینۆساید بناسێنرێت.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە