حاكم قادر: گه‌نجان  پێویسته‌ خۆیان په‌روه‌رده‌ بكه‌ن  و به‌شداری بكه‌ن له‌ پێشخستنی وڵات و حكومه‌تیش گرنگی ته‌واو به‌ هێنانه‌دی خواسته‌كانیان بدات

حاكم قادر: گه‌نجان پێویسته‌ خۆیان په‌روه‌رده‌ بكه‌ن  و به‌شداری بكه‌ن له‌ پێشخستنی وڵات و حكومه‌تیش گرنگی ته‌واو به‌ هێنانه‌دی خواسته‌كانیان بدات

حاكم قادر حه‌مه‌جان رایگه‌یاند “یه‌كێتی باوه‌ڕی به‌ئازادی بیروڕا و فره‌ حزبی و ململانێی دیموكراسیانه‌ هه‌یه‌  و له‌پێناویشیدا قوربانی زۆری داوه‌”.
له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی تیپه‌ مللیه‌كان و وه‌رزشكارانی رانیه‌ و چوارقورنه‌ و ئیداره‌ی راپه‌رین، كه‌ ئارێز عه‌بدولڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئاماده‌یبوو، حاكم قادر حه‌مه‌جان رایگه‌یاند: “یه‌كێتی پشتیوانی خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ و دیموكراسیانه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین، تێكدان  و ئاژاوه‌گێری هیچ خزمه‌تێك به‌ كوردستان و گه‌له‌كه‌مان ناكات”.

وه‌رزشی و بزوتنه‌وه‌ی وه‌رزشی رۆڵی گرنگی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ هه‌میشه‌ نیشانه‌ی ئاشتی و برایه‌تی یه‌ .

حاكم قادر جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌، گه‌نجان ئومێدی دواڕۆژی كوردستانن، پێویسته‌ خۆیان په‌روه‌رده‌ بكه‌ن  و به‌شداری بكه‌ن له‌ پێشخستنی وڵات  و  حكومه‌تیش گرنگی ته‌واو به‌ هێنانه‌دی خواسته‌كانیان بدات.

 نوێنه‌ری گه‌نجان و تیپه‌ مللیه‌كانی رانیه‌  و چوارقوڕنه‌ و ڕاپه‌رین سوپاسی پاڵپشتی و گرنگی پێدانی یه‌كێتی-یان كرد.

پـــەیـــوەنــدیــدار