پیرۆزبای مه‌كته‌بی ڕێكخستنی(ی.ن.ك )بۆ یادی (26) ساڵه‌ی ده‌رچونی كوردستانی نوێ

پیرۆزبای مه‌كته‌بی ڕێكخستنی(ی.ن.ك )بۆ یادی (26) ساڵه‌ی ده‌رچونی كوردستانی نوێ

بۆ یادی (26) ساڵه‌ی ده‌رچونی كوردستانی نوێی ئازیز

به‌ڕێزان سه‌رنوسه‌رو به‌ڕێوه‌به‌رو كادیرو و كارمه‌ندان و نوسه‌رانی كوردستانی نوێی ئازیز كوردستانی نوێ وه‌ك یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی ڕاپه‌ڕینی دوای ساڵی (1991) یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ ڕۆژانه‌یه‌ كه‌ بووه‌ وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ له‌ مێژووی ڕۆژنامه‌وانی كوردی دا بووه‌ وێستگه‌یه‌كی گرنگی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و نوسه‌رو ئه‌ده‌بیان به‌بێ جیاوازی كه‌بووه‌ مایه‌ی دڵخۆشی ڕۆشنبیران و نوسه‌ران ،هه‌روه‌ها توانی پانتاییه‌كی گه‌وره‌ بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر كرد بۆ خوێنه‌ره‌كانی و ڕاهێنانی خوێنه‌ری كوردی به‌ ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ‌. كوردستانی نوێ‌ له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی (26) ساڵه‌ی دا بۆته‌ ناوه‌ندێكی گرنگ بۆ پێگه‌یاندنی كادری به‌ئه‌زمون و ڕۆژنامه‌ نوسی لێهاتوو كه‌ ئێستا جێ ده‌ستیان له‌ زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا دیاره‌و خوێندنگه‌یه‌كی ته‌واوی ڕۆژنامه‌ نوسان بووه‌ له‌ بواری ڕۆژنامه‌وانیدا. هه‌روه‌ها میمبه‌رێكی ئازاد بووه‌ بۆنوسه‌رو ئه‌دیب و ڕۆشبیرو ڕوناكبیران كه‌ توانیان له‌م ڕۆژنامه‌ ئه‌زیزه‌وه‌ ڕاو سه‌رنج و نوسینه‌كانیان تیا بڵاو بكه‌نه‌وه‌ به‌بێ جیاوازی، كوردستانی نوێ توانیویه‌تی له‌ بواری ڕۆژنامه‌وانیدا ڕۆڵ و پێگه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌ به‌ره‌و پێشخستنی ڕه‌وتی ڕۆژنامه‌ گه‌ری كوردی دا كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ ده‌سته‌كه‌وته‌كانی(ی.ن.ك) كه‌ ڕۆل و كاریگه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ سه‌رو هه‌موویانه‌ كه‌ هه‌میشه‌ خاوه‌ن بیرۆكه‌ و پشتیوانییه‌كی به‌هێزی كوردستانی نوێ‌ و ڕۆژنامه‌ نوسان بووه‌ بۆیه‌ كوردستانی نوێ توانیویه‌تی له‌ هه‌موو ڕووه‌كانی فكری و فه‌رهه‌نگی و ئابووری و سیاسیی و ئه‌ده‌بدا ده‌رگاكان بكاته‌وه‌ هه‌میشه‌ به‌ سنگێكی فراوانه‌وه‌ ئامێزی بۆ ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌كان كردۆته‌وه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (ی.ن.ك) پیرۆزبایی له‌م یاده‌ پیرۆزه‌ ده‌كه‌ین و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین و ده‌ستی ماندوو نه‌بونی كادرو كارمه‌نده‌كان ده‌گوشین شه‌ونخونییه‌كانیان به‌رز ده‌نرخێنین و ته‌واوی پشتیوانی خۆمانیان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین له‌ پێناو كاری باشترو داهێنانی نوێ‌ له‌ بواری ڕۆژنامه‌ گه‌ری كوردی دا دووباره‌ پیرۆزه‌

 

(مه‌كته‌بی ڕێكخستنی(ی.ن.ك

 

پـــەیـــوەنــدیــدار