ره‌فعەت عبدوڵا بۆ  ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ

ره‌فعەت عبدوڵا بۆ ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ

بۆ بەڕێزان سەرنوسەرو تەواوی کادر و کارمەندانی کوردستانی نوێێ ئازیز بەبۆنەی ساڵیادی یەکەمین ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کوردێ وە وبە گەرمی پیرۆزبای خۆم ئاراستەی تەواوی خێزانی کوردستانی نوێی ئازیز و خوێنەرانی ئەکەم،بێگومان دەرچوونی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە بۆ ماوەی (٢٦)ساڵ، بەسە بۆ ئەوەی لەوە تێبگەین ئەم کاروانە ڕوناکبیریە چەندە خزمەتی دونیای خوێندەواری و کاری میدیا و ڕۆژنامە نوسسی کوردی کردوە،لەم خوێندنگایەوە سەدان کادری کارامە و لێوەشاوە پێگەیون،بەجۆرێک کەم دەزگای میدیای بینراو نوسراو ئەبینیت کادرێکی دەرچووی ئەم ڕۆژنامەیەی تێدانەبێت،بێگومان ئەمڕۆ هۆکارەکانی گەیاندنی هەواڵ زۆربوون، ئەمەش ئەرکی سەرشانی ئێوە بۆ داهاتووتان قورستر ئەکات ،چاوەڕوانی خوێنەرەکانتان ،پێداویستێکانی ڕۆژنامەیەکی سەرکەوتوو، بەسەریەکەوە بەرنامەو هەوڵی زیاتری پێویستە، تا هەمیشە کوردستانی نوێی بەزیندووی بمێنێتەوە،لەم ڕوەشەوە گومانمان لە پەرۆشی و دڵسۆزی ئێوەنیە و ئێمە مانانیش وەک هەمیشە پشتیوانتان ئەبین،جارێکیتر پیرۆزبایتان لێ ئەکەم و سەرکەوتنتان بە ئاوات ئەخوازم.

دڵسۆزتان

ره‌فعەت عبدوڵا حەمەڕەش

پـــەیـــوەنــدیــدار