راگەیندراوێک لە نوسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ ئاسۆمامەندەوە                    

راگەیندراوێک لە نوسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ ئاسۆمامەندەوە                    

راگەیندراوێک لە نوسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ ئاسۆمامەندەوە
(لەبارەی کەرکوکەوە
قسەیەک بۆ چەواشەکارەکان)
ماوەیەکە هەندێک کەناڵی سێبەر و کەسانی مەبەست دار،لەبارەی چەند بۆچونێکی هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەندەوە قسە و لێدوان و خوێندنەوەی ناڕاست بەڵاو ئەکەنەوە, کە بێگومان لە باری لۆژیکەوە هیچ بایەخێکیان نیە ،بەڵام ناشکرێت بۆچون و دیدی مەبەست دار و ژەهراوی لێبگەڕێن وەک بەرزەکی بانان و بێ وەڵام گوزەربکات،هەڤاڵانی مەڵبەند  هەر لە ئان و ساتی ریفراندۆمەوە خوێندنەویەکی جیاوازیان بۆ پرسی کەرکوک هەبوو، پێیان وابوو ئەم پرسە دە دەبێت بە شێوەیەکی عەقلانی دوور لە موهاتەرات و خیتابی سەرشاشەکان چارەسەربکرێت،کاتێک ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەریش ڕوویدا ,ئێمە ماینەوە تا وەک هیچ نەخشەیەک نەبێتە بەدیلی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ دەستور،دۆست و نەیار شاهیدن مانەوەی ئێمە بۆوە فاکتەرێکی بنچینەی دووبارەنەبوونەوەی تەعریبێکی تر،ئێستاش کە هەوڵ هەیە لەلایەن هەندێک دەزگا وە بۆگۆڕینی دیمۆگرافیای کەرکوک, نایشارینەوەو بە ئەندازەی ئەو مەترسیانەش بەگژیدا ئەچینەوە،هەوڵ هەیە کەرکوک جارێکی تر دیموگرافیاکەی بشێوێنرێت،خەڵکی شۆڤێنی زۆرن مەرامیان تەعریب کردنی کەورکوکە ،هەوڵیشیان لەم بارەوە زۆر ئاشکرایە،ئێمە سەرباری ئەوەی ئەم هەوڵانەو ڕێگرێکانی بەردەم گەلەکەمان لە کەرکوک ئاشکرا ئەکەین و لە سەریان ئەدوێن،لە هەمان کاتیشدا بە هەموو لایەکی ڕائەگەیەنین دەست بەردار بوون لە کوردستانی بوونی شارەکە هێڵی سورەو قابیلی جەدەل و موساوەمە نیە،ئێمە لە جیاتی موهاتەرات و قسەی بێبنەما لەگەڵ هاوڵاتیانی خۆماندا بەگژ هەموو مەترسێکاندا ئەچینەوەو کەرکوکیش پارویەکی چەور نیە بە ئاسانی قوت بدرێت،ئەوانەی لە دەرەوەی کەرکوکیش لێدوان و قسەی بێبنەما ریز ئەکەن ناتوانن یەک سانتی مەتر لە ئامانجە باڵاکانمان دوورمان بخەنەوە،دەستووتر پەیمانی نوسراوی نێوان تەواوی پێکهاتەکانەو ئێمەش وەک بنەمایەکی سەرەکی سەیری ئەکەین و ئەیکەین بەبنەمای هەوآڵەکانمان بۆ ئەو زیادەڕۆیانەی کە شۆڤێنێکان لەم شارەدا ئەنجامی ئەدەن.
              نوسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی
                کەرکوک
                 ١٢-١-٢

پـــەیـــوەنــدیــدار