یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌ لیستێكى سه‌ربه‌ خۆ به‌ شدارى ده‌كات

یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌ لیستێكى سه‌ربه‌ خۆ به‌ شدارى ده‌كات

 مه‌ڵبه‌نده‌كانى ( دهۆك – موسل – شنگاڵ – هه‌ولێر) له‌ هۆڵى حسێن بابه‌ شێخ له‌ قه‌زاى شێخان كۆبونه‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ رێكخستنى لیستى كاندیدى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق وه‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان كه‌ له‌ به‌روارى 12- 5 -2018 ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌موو مه‌لبه‌نده‌كانى ئاماده‌بوو له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ پێشنیارو به‌رنامه‌و كارى خۆى خسته‌ روو  بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت هه‌موو یه‌كێتى به‌ تیمێك كار بكه‌ن , به‌ تایبه‌تى كه‌ ئه‌مرۆ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان دواى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى عیراق له‌ دۆخێكى تردایه‌ , بۆیه‌ پێویست ده‌كات هه‌موومان به‌ یه‌ك ده‌نگ هه‌وڵبده‌ین زۆرترین نوێنه‌رمان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق  و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان هه‌بێت .

بشتوانین به‌رگرى له‌ مافه‌ ده‌ستوریه‌كانمان بكه‌ین كه‌ له‌ ده‌ستورى عیراق دا هاتووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كوردستانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم , وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌‌سته‌ هه‌ریه‌ك له‌ مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌رنامه‌و پێشنیارو كاره‌كانى خۆى خسته‌روو كه‌ له‌ داهاتوو چه‌ند ژورێك پێك ده‌هێنرێت  بۆ زیاتر كاركردن  له‌ سه‌ر داهاتووى ناوچه‌ كێشه‌ له‌ سه‌ره‌كان و دیارى كردنى كاندید بۆ هه‌لبژاردنى داهاتوو كه‌ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌ لیستێكى سه‌ربه‌ خۆ به‌ شدارى ده‌كات ,بۆ ئه‌وى  بتوانرێت ته‌عبیر بێت له‌م سیاسه‌ته‌ دروستانه‌ كه‌ له‌ رابردوودا له‌م ناوچانه‌ كردویه‌تى , وه‌ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان قوربانیه‌كى زۆرى داوه‌  چ له‌ شه‌رى داعش یان له‌ شه‌رى قاعیده‌ و یان شه‌رى كۆنه‌ به‌عسیه‌كان هه‌میشه‌ پێشه‌نگ بووه‌ بۆ به‌رخودان و  پشتگیرى كردنى پرۆسه‌ى دیموكراسى و سیاسى له‌ موسل به‌ تایبه‌تى و عیراق به‌ شێوه‌كى گشتى.

پـــەیـــوەنــدیــدار