وەفدێکی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا سەردانی بافڵ تاڵەبانی دەکات

وەفدێکی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا سەردانی بافڵ تاڵەبانی دەکات

وەفدێکی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا سەردانی بافڵ تاڵەبانی دەکات
 21ی کانوونی دووەمی 2018، بافڵ تاڵەبانی پێشوازیکرد لە هێلێنا مێرکس جێگری کونسوڵى گشتى ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و دکتۆر لارس ئووڤە کێتنەر کونسوڵی کاروباری سیاسی و یارمەتی مرۆیی، لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی و ئابووریی عیراق و هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو تاوتوێکرا.
له‌و دیدارەدا باس له‌ كێشه‌كانی نێوان هەولێر و بەغدا كرا، کونسوڵى گشتى ئەڵمانیا جه‌ختی له‌پێویستیی بوونی دیالۆگێكی جددی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا كرده‌وه‌ و پاڵپشتیی ووڵاتەکەشی لەو رووەوە نیشاندا.
له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا، بافڵ تاڵەبانی ته‌ئكیدی كرده‌ووه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ دیالۆگ سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد پارێزراوبێت و کێشەی موچە و بژێوی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكرێت.
هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی کەرکوک و دووزخورماتوو و پێویستی گەڕانەوەی تەواوی ئاوارەکان بۆ زێد و خاکی خۆیان و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان دووپاتکرایەوە، به‌جۆرێك ره‌چاوه‌ی پێگه‌ی پێكهاته‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتووانەکەی بكرێت.

پـــەیـــوەنــدیــدار