کوردستانیانی دانیمارک هێرشی سەربازی و بۆردومانەکانی عەفرین و ڕۆژئاوا لەلایەن رژێمی تورکیاوە مەحکوم دەکەن .

کوردستانیانی دانیمارک هێرشی سەربازی و بۆردومانەکانی عەفرین و ڕۆژئاوا لەلایەن رژێمی تورکیاوە مەحکوم دەکەن .

لە ڕۆژی یەك شەممەی   ٢١/ ١/٢٠١٨ لە شاری ئارهوسی ولاتی دانیمارك پایتەختی لە بەردەم مەیدانی شارەوانی بەئامادەبوونی نوێنەرو بەرپرس و ئەندامانی حزب و لایەنە کورد ستانیەکان رەوەندی کوردی خۆپیشاندانێک کرا ، بەمەبەستی ئیدانەکردن و سەرکۆنەکردنی بۆردومانەکان و سیاسەتی فاشیزمی ڕژێمی تورکیا و دوژمنکاریەکانی ئەردۆگان بەرامبەر کانتۆنی عەفرین وخەڵکی سڤیل لە منداڵ وژن و پیری رۆژئاوای کوردستان.  

خۆپیشآندانەکە کەلەلایەن کۆمیتەی دانیمارکی پەیەدە و پارتی یەکێتیی دیموکراتی کوردی سوری ئامادەکاری بۆ کرابوو. 

خۆپیشاندان بە ساتکێک وەستان بەبێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە خەبات و ڕۆحی پاکی شەهیدانی عەفرین و ڕۆژئاوا و گشت شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد و دواتر بەناوی سەرجەم حزب و لایەنەکانی بەشداربوو ووتار خوێندرانەوە و تیایدا هاوخەمی هاوسۆزی بۆ کەسوکاری شەهیدان دوپاتکرایەوە و جەختکرایەوە لە پشتگیری و پشتیوانی خەباتی ڕەوای ڕۆژئاوا ، لەهەمان کاتدا بەتوندی ئیدانەی بۆردومانەکانی ڕژێمی فاشیزمی تورکیا و سیاسەتە شەڕئامێزەکانی ئەردۆغان و پارتەکەی کرا کە پیادەی دەکات بەرامبەر کانتۆنی عەفرین  لە رۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی و میللەتی کورد بەگشتی ، هەرلەوتارەکەدا هاوهەڵوێستی لایەنەکان ڕاگەیەنرا کەتیایدا داواکرا لە لایەنی پەیوەندیدار و ووڵاتانی هاوپەیمان لەناوچەکە و ناتۆ کە بەزووی بێنەدەنگ بۆ بەدەنگەوە چوونی ڕۆژئاواو ڕاگرتنی  هێرشە سەربازیە داگیرکەرانەکەی رژێمی تورکیا بۆسەر کانتۆنی عەفرین .            

لەخۆپیشاندانەکەش بەناوی کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانەوە  سەردار محمد بەرپرسی کۆمیتەو سەباح ئیبراهیم بەرپرسی کەرتی ئارهوس و خەلیل رەشید پێشمەرگەی دێرین ژمارەیەکی بەرچار لە رێکخستنەکان و پێشمەرگە دێرینەکان  بەشداربوون.  بەومەبەستەش پەیامێکی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پێشمەرگە دێرینەکانیان ئاراستەکردن کە لەلایەن بەرپرسی کۆمیتە سەردار محمد خوێنداراوە.

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار