(هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازیکرد لە خاتوو  (لوسی ثمت

(هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازیکرد لە خاتوو (لوسی ثمت

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٠١٨/١/٢٩ هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبت سیاسی لە شاری لە هەولێر پێشوازیکرد لە خاتوو (لوسی ثمت ) لێپرسراوی نووسینگەی سیاسی کونسولخانەی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان .

 

لەدیدارێکی نێوان هەردوولادا گفتووگۆ لەبارەی دواین پێشهات و گۆرانکاریەکانی گۆرەپانی سیاسی عیراق و ناوچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی کرا.

ھەر لەو دیدارەدا پەیوەندی نێوان ھەولێر و بەغدا و چۆنیەتی ئاسایی کردنەوەی باردۆخی سیاسی نێوان ھەردوولا تاوتوێ کرا، لێپرسراوی نووسینگەی سیاسی کونسولخانەی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند حکومەتی لەندەن خوازیاری سەقامگیری سیاسی و ئاسایشە لە عیراق و ناوچەکە کە ئەمەش لەرێگەی ھەماھەنگی و گفتوگۆی ئاشتیانەوە فەراھەم دەبێت. ووتیشی: خۆشحالین بە دیدارەکانی نێوان ھەردوو سەرۆک وەزیران لە بەغدا و داڤوس لەلایەک و ھاتووچۆی وەفدەحکومیەکان لەسەرئاستی وەزارەتەکان لەلایەکیتر ھیوادارین بەردەوامبن بۆ گەیشتن بە کەناری ئارامی و لەیەکترگەیشتنی ھەردوولا.

بەشێکی تری دیدارەکە تایبەت بوو بە ھەلسەنگاندنی بارودۆخی ھەلبژاردنەکانی عیراق و کوردستان کە بریارە لە بەھاری ئەمسالدا بەرێوەبچن. هەڤال سەعدی ئەحمەد پیرە تەئکیدی کردەوە کە ی ن ک بەشداری ھەردوو ھەلبژارنەکە دەکات و لە ئێستادا سەرقاڵی تاوتوێ کردنی ئامادەکاریەکانن.

تێڕوانینی (ی ن ک) بۆ رووداوەکان و ئایندەی سیاسی عیراق و کوردستان بەئاراستەی ئاشتی و سەقامگیری سیاسیە لەرێگەی گفتووگۆ و لەیەکتر گەیشتن، بۆ لێپرسراوی نووسینگەی سیاسی کونسولخانەی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان روونکردەوە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەگشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

 

????????????????????????????????????
????????????????????????????????????
????????????????????????????????????
????????????????????????????????????

پـــەیـــوەنــدیــدار