کۆنگرە و گرنگی بۆ یەکێتى لە ئێستادا؟؟!!

کۆنگرە و گرنگی بۆ یەکێتى لە ئێستادا؟؟!!

 

سەرۆک مام جەلال هەمیشە دەیوت پاراستنى یەکڕیزی ناو یەکێتى و پاراستنى یەکڕیزى گەلی کوردستان دەبێت بپارێزین ..
بەستنى کۆنگرە بۆ یەکێتى گرنگیەکى تایبەت بە خۆی هەیە ، هەر لە یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەى ئۆرگانەکانى ناویەکێتی بیگرە تاوەکو هەستاندنەوەى یەکێتى و نوێکردنەوەی یەکێتى نیشتمانى کوردستان ، هەمووان دەزانین دەبوو کۆنگرە پێشتر بکرایە بەڵام دۆخى ناو یەکێتى خۆی و هەروەها ئاڵۆزبوونى دۆخى هەرێمى کوردستان و شەڕی دژبە تیرۆر ڕێگای نەدا کە کۆنگرە بکرێت بەڵام وادەى کۆنگرە بە تەواوى بەسەرچووە بۆیە چیتر ناکرێت ئەمڕۆ و سبەى بکرێت بۆ دواخستن و نەبەستنى کۆنگرە .
کۆنگرە زۆر شت یەکلادەکاتەوە و بەرگێکى نوێ بە بەر یەکێتى دەکاتەوە ، دروستبوونى حیزب و بزاڤى نوێ لە کوردستان زیاتر بەستنى کۆنگرە ئیجبارى دەکات و هێنانە پێشەوەى کۆمەڵێک کادیرى بەتواناتر و چاککردنەوەى پەیوەندى نێوان یەکێتى و یەکێتیەکان و یەکێتى و خەڵک هەروەها بە خۆداچوونەوەى تەواو بە تەواوى ئۆرگانەکان و زیادکردنى هەندێک بەشی نوێ و لابردنى هەندێک بەشی تر کە جگە لە قورسایى بۆ سەر یەکێتى بەردێکیان نەخستوەتە سەر بەرد ، دەیان و سەدان کەس بە ناو یەکێتى خۆیان لە ژێرباڵی یەکێتى شاردوەتەوە بە بڕانى میزانیەی ئەو بەشانە بۆمان دەرئەکەوێت کە بەڕاستى کێن یەکێتیە ڕاستەکان و کێن ئەوانەى تەنها لە پێناو پلەوپۆست و پارە لە گەڵ یەکێتى ماونەتەوە .
یەکێتى هیچ کادیرو لایەنگر و ئەندامێکى خۆی لێ زیادە نیە و پێویستى بە منداڵێکى ساوا تا پیرێکى حەکیم هەیە ، هەڵبژاردنەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لە پێشمانەوەیە و ئەگەر خۆمان ڕێکنەخەینەوە بە خۆداچوونەوەى تەواو نەکەین بێگومان کادیرەکانمان سزامان دەدەن و ئەوەشمان لە هەڵبژاردنى پێشوودا بینى بۆیە دەرس وەرگرتن لە ئەزموونى ڕابردوو دەبێت وامان لێبکات کە چیتر ناکرێت و نابێت ئەندام و کادیرگەلێک کە دڵسۆزانە یەکێتین لە پشتەوە دابنرێن و کەسانێک کە شایستەگى ئەوەیان نیە لە هەندێک پۆست بن لاببرێن ، یەکێتى ئەو هێزەیە کە تواناى خۆچاککردنى هەیە ئەو هێزەى چەند هێزێکى لێبوویەوە بەڵام هێشتا لە سەر پێ یەکانى خۆی وەستاوە تواناى ئەوەی هەیە ببێتەوە یەکێتیەکەى 1975 ، یەکێتى خاوەن گەنجێکى زۆری بە توانا و لێهاتووە کە ئەتوانن دڵسۆزانە و دەستپاک و ئەمینانە یەکێتى بەڕێوە ببەن ، ئاشتبوونەوە لە گەڵ خەڵک پێویستیەکى ترە بۆ یەکێتى کە بەداخەوە بەهۆی هەڵەى چەند کەسێک یەکێتى لە خەڵک جیاکراوەتەوە و یەکێتى بووە بەبەرەیەک کە خەڵک بە هی خۆی نازانێت ..
پێویستە بەستنى کۆنگرە بە تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە یەکێتى کۆنگرەى کرد و تەواو بەڵکو ئەبێت چاونەترسانە و ئازایانە ڕووبەڕووى تەواوى کێشەکان ببینەوە و چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە بێگومان ئێمە دەزانین کە یەکێتى کوێ دێشێت و دەیان و سەدان دکتۆری پسپۆڕ و شارەزامان هەیە کە تواناى چارەسەکردنى ئەو کێشانەی هەیە هیوادارم برینەکانى ناو یەکێتى ساڕێژبکریت ئەگەر وانەکرێت برینەکان ئازاری زیاترمان ئەدەن و لە کۆتایدا دەبینە کەسێکى نەخۆش و بێزراو هەم بۆ خۆمان هەم بۆ خەڵک…
نوسین : هەژار نامیق

پـــەیـــوەنــدیــدار