حاكم قادر : پێویسته‌ ئه‌و په‌یامانه‌ی له‌كه‌ناڵه‌كانتانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت سۆشیال میدیاوه‌ بڵاوده‌بنه‌وه‌ جێی خۆی بگرێت و ده‌رخه‌ری ڕووی گه‌شی شارستانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری بێت.

حاكم قادر : پێویسته‌ ئه‌و په‌یامانه‌ی له‌كه‌ناڵه‌كانتانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت سۆشیال میدیاوه‌ بڵاوده‌بنه‌وه‌ جێی خۆی بگرێت و ده‌رخه‌ری ڕووی گه‌شی شارستانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری بێت.

 

له‌چوارچێوه‌ی زنجیره‌ سه‌ردان وكۆبوونه‌وه‌ ده‌ورییه‌كانی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و كادیرانی (ی.ن.ك)، به‌مه‌به‌ستی تیشك خستنه‌سه‌ر ڕووداوو دووا پێشهاته‌ سیاسی یه‌كانی ناوخۆو ناوچه‌كه‌و ده‌ره‌وه‌و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌تایبه‌تی، ئه‌مڕۆ 10/2/2018، به‌ئاماده‌بونی دلێر ماوه‌تی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كرد له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌ره‌تا مسته‌فا ساڵح كه‌ریم ڕاپۆرتێكی زاره‌كی له‌باره‌ی كارو چالاكییه‌كانی سه‌رجه‌م ده‌زگاو كه‌ناڵه‌ جۆراوجۆره‌كانی میدیای سه‌ربه‌ مه‌كته‌به‌كه‌یان خسته‌ڕوو، پاشان حاكم قادر ڕۆڵی میدیای یه‌كێتی له‌مێژووی خه‌باتی پڕسه‌روه‌ری گه‌له‌كه‌ماندا به‌رز نرخاندو داوای له‌كادیرانی ڕاگه‌یاندنكار كرد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌تایبه‌ت له‌چالاكییه‌ په‌یوه‌ندییه‌ هاوچه‌رخه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یام و هه‌واڵ و زانیاری ڕاست دروست به‌جه‌ماوه‌ری وه‌رگر له‌بینه‌ران و بیسه‌ران وخوێنه‌ره‌كانتان، وه‌ك ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی له‌پێناو ته‌ندروستكردنی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری وئاڕاسته‌كردنی ڕووه‌و شارستانی هاوچه‌رخ، ڕاستگۆیی بكه‌نه‌ مه‌رجی كاره‌كانتان و وتی: پێویسته‌ ئه‌و په‌یامانه‌ی له‌كه‌ناڵه‌كانتانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت سۆشیال میدیاوه‌ بڵاوده‌بنه‌وه‌ جێی خۆی بگرێت و ده‌رخه‌ری ڕووی گه‌شی شارستانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری بێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێگه‌ی یه‌كێتی و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی داهاتووی چاوه‌ڕوانكراوی یه‌كێتی كرا كه‌سه‌رجه‌م دۆست و لایه‌نگران وئه‌ندامان وكادیرانی یه‌كێتی ئومێدیان له‌سه‌رهه‌ڵچنیوه‌، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی داوای له‌ ئه‌ندامان وبه‌شداربووانی كۆبونه‌وه‌كه‌ كرد، به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتن وسه‌رخستنی كۆنگره‌ وه‌ك به‌شدارییه‌ك له‌ پرۆسه‌ی نوێبوونه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی یه‌كێتی و له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و سیاسی یه‌كێتی، ڕۆڵی چالاك و كارا به‌پێشنیازو ڕاو بۆ چوونه‌كانیان بگێڕن .

پـــەیـــوەنــدیــدار