تابلۆکانی لارا ڕێبوار لە پێشانگایەکی خێرخوازیدا نمایشکرا

تابلۆکانی لارا ڕێبوار لە پێشانگایەکی خێرخوازیدا نمایشکرا

تابلۆکانی لارا ڕێبوار لە پێشانگایەکی خێرخوازیدا نمایشکرا لە چەند ڕۆژی ڕابردودا کچە خوێندکاری زانکۆی سلێمانی لارا ڕێبوار ستار بە چەند تابلۆیەک بەشداری لە پێشانگایەکی وێنەکێشاندا کرد کە لەلایەن چەند ڕێکخراوێکەوە ئامادە کرابوو بە دروشمی (لەهەرکۆڵانە و ماڵێک) کە داهاتی ئەم پێشانگایە بۆ مناڵانی کەمدەرامەتە لەلێدوانێکدا بۆ هەواڵنامە لارا ڕێبوار وتی: زۆر خۆشحاڵم کە بەشداریم کرد لە پێشانگایەکی خێرخوازیدا کە داهاتەکە بۆ مناڵە هەژارەکانە و توانیم بەچەند تابلۆیەک بەشداری بکەم هەرچەند یەکەمجارمە بەشدارم بەڵام کارەکانم جێگەی تێڕامانی ئامادەبوان بو جێی خۆیەتی سوپاسی تایبەتی باوک و دایکی ئازیزم و برا ئازیرەکەم بکەم کە هەمیشە پشتیوانمن هه م لە خوێندن و هەم لەم بوارەشدا کەم من بۆ خۆم ئارە زویەکی بێ ئەندازەم هەیە لە هونەری وێنەکێشاندا هەروەها سوپاسی ڕێکخەرانی پێشانگاکەش دەکەم جێی ئاماژە بۆکردنە لارا ڕێبوار خۆێندکاری قۆناغی دووەمی زانکۆی سلێمانی یە لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە بەشی ئینگلیزی ماوەی چەندساڵێکە خولیای هونەری وێنەکێشانە.

پـــەیـــوەنــدیــدار