سەعدی ئەحمەد پیرە لۆگۆ و میدالیای رێزلێنانی بەخشیە کونسولی گشتی

سەعدی ئەحمەد پیرە لۆگۆ و میدالیای رێزلێنانی بەخشیە کونسولی گشتی

بەبۆنەی کۆتایی هاتن بە ئەرکە دیپلۆماسیەکانی و ماڵئاوایی کردن، نیوەرۆی ڕۆژی چوارشەممە ۲٠۱۸/۲/۱٤ بەرێز ( تان بانگلین) کونسولی گشتی کۆماری چین ـ ی میللی لەهەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی (ی ن ک) ی کرد لە شاری هەولێر، لەلایەن هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ژمارەیەک لە کادیرانی مەکتەبەکە پێشوازیکرا.
کونسولی گشتی کۆماری چینی میللی لە هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژەدان بەو دۆستایەتیە دێرینەی نێوان گەلی چین و گەلی کورد بەگشتی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و حزبی شیوعی چینی بە تایبەتی کە سەرۆک مام جەلال بناغە دارێژەری ئەو پەیوەندیە دۆستانەیە بووە و درێژەی پێداوە، هاوکات ڕۆل و گرنگی (ی ن ک) لە گۆرەپانی سیاسی و هاوکێشە ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان بەرزنرخاند، بەشێوەیەکی فەرمیش سوپاسی مەکتەبی پەیوەندیەگشتیەکانی ی ن ک کرد کە لە ماوەی رابردوودا هەماهەنگ و هاوکاربوون، هیواشی خواست ئەو پەیوەندیانە بەردەوام بن.
هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، رۆڵی کونسولی گشتی کۆماری گەلی چین یلە ماوەی رابردوو لە هەرێمی کوردستان بەرزهەڵسەنگاند بەتایبەتی فراونتر کردنی پەیوەندی دیپلۆماسی و ئابووری و بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چینی میللی، ووتیشی: یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ستاشی ئەو چالاکیە دیپلۆماسیانە دەکات کە بەرێز تان بانگلین ئەنجامیداوە، هیواشی خواست دوای گەرانەوەی کونسولی گشتی چین بۆ بەیجینی پایتەخت نوێنەری کەلتوور و ماف و داخوازی گەلی کوردستان بێت.
هەر لەپای ئەو خزمەتانەی لە ماوەی رابردوودا ئەنجامیداوە، هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە،لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لۆگۆ و میدالیای رێزلێنانی بەخشیە کونسولی گشتی

 

پـــەیـــوەنــدیــدار