کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ناوەندی پرسی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکلا کردەوە ئەنجومەنی ناوەندی 

کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ناوەندی پرسی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکلا کردەوە ئەنجومەنی ناوەندی 

پێنج شەممە 15/2/2018 بەسەرپەرشتی هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی (ی.ن.ک) کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی بەستنی کۆنگرە یەکلا کرایەوە و بڕیاردرا رۆژی 5/3/2018 کۆنگرەی چوارەم ببەسترێ بۆ ئەو مەبەستەیش ئەو بڕیارە وەک پێشنیار ئاراستەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکرێت کە بڕیارە لە ماوەی پێنج رۆژی داهاتوودا بکرێ و لەو کۆبوونەوەدا بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدرێت.
کۆبوونەوەکە لەلایەن هەڤاڵ عادل موراد سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی بە دەقیقەیەک وەستان بۆ رۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال و سەرجەم شەهیدان دەستیپێکرد ، هەڤاڵ عادل موراد بەخێرهاتنی هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتی و هەڤاڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و سەرجەم هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ناوەندی کرد، وتیشی: ئەمرۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ یەکێتیی و بڕیارێکی گرنگ و دروست بۆ یەکێتی بدەین کە یەکلایکردنەوەی پرسی کۆنگرە و دیاریکردنی رۆژی کۆنگرەیە، ئێمە وەک ئەنجومەنی ناوەندی پێشنیار بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکەین و ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیار دەدات.
وتیشی: یەکێتی لە قۆناغێکی گرنگ و چارەنوسسازدایە و هەڵبژاردنمان لە پێشە و پێویستە خۆمانی بۆ ئامادە بکەین، سەرکەوتنی یەکێتی لەم قۆناغەدا رۆحی مام جەلال و شەهیدەکانمان شاد دەکات.
هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتى رایگەیاند: ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، لەبارەی کۆنگرەشەوە پشتیوانی خۆی بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی دوپاتکردەوە.
لای خۆشیەوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وتی: من لەگەڵ بەستنی کۆنگرەم.
دواتر لە کەشێکی ئارام و هەڤاڵانەدا گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەسەر کۆنگرە و دەستتنیشانکردنی رۆژی بەستنی کۆنگرە و ئەنجامدانی پلینیۆمێک لە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرا.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و هەڤاڵانە و تاوتوێکردنی چەند پێشنیارێک کە لە کۆوونەوەکەدا خرانەڕوو بەکۆی دەنگ بڕیاردرا رۆژی 5/3/2018 کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ببەسترێ بۆ ئەو مەبەستەیش ئەو بڕیارە وەک پێشنیار ئاراستەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکرێت کە بڕیارە لە ماوەی پێنج رۆژی داهاتوودا ئەنجام بدرێ و لەو کۆبوونەوەدا بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدرێت.

 

پـــەیـــوەنــدیــدار