لەشارێکی ئەڵمانیا بەهۆی کاری نەشیاوەوە:  پەنابەران لەمەلەوانگەکان قەدەغەیان دەخرێتە سەر

لەشارێکی ئەڵمانیا بەهۆی کاری نەشیاوەوە: پەنابەران لەمەلەوانگەکان قەدەغەیان دەخرێتە سەر

 

 

*لەسەر دەستبردن بۆ ژنان رێگە بەپەنابەران نادرێ بچنە مەلەوانگەوە

 

 

لەهەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا شارەوانی یەکێک لەشارەکانی ئەڵمانیا بەبیانووی سکالای دەستدرێژی! چوونە ژوورەوەی کۆچبەران و پەنابەرانی  نێرینەی بۆمەلەوانگەکان قەدەغەکرد..ئەم بریارە بووە هەواڵی گەرمی رۆژنامەکانی ئەو شارەو میدیاکانی ئەڵمانیا:

 

شپیگل ئۆنلاین ڕۆژی ١٥/١/٢٠١٦بڵاویکردەوە شارەوانی (بورنهایم)ی نزیک شاری(بۆن)ی ئەلمانیا لەبڕیارێکدا چوونەژوورەوەی کۆچبەران وپەنابەرانی بۆمەلەوانگەکانی ئەوشارە قەدەغەکرد..ئەم بڕیارەی شارەوانی دوای ئەوە هەتاووە کەچەندین سکالا لەلایەن کچان و ژنانی ئەوشارەوە سەبارەت بەکردەوەی نەشیاوو دەسترێژی لەلایەن کۆچبەران وپەنابەرانی بیانیەوە بۆسەر ژنان وکچان لەومەلەوانگانەدا تۆمارکراوە..ئەم بڕیارە بووە هەواڵی گەرمی رۆژنامەکانی ئەوشارەو ئەڵمانیا بەگشتی..سەبارەت بەسکالای ئەو ژنانەی کەلەکاتی مەلەکردندا توشی دەستدرێژی بیانیەکان بوون ئاماژە بە٦حاڵەتی لەوشێوەیە کراوە،وتەبێژی فەرمی شارەکەش”راينرشومان”بە”شپیگل ئۆنلاینی”وتووە پێدەچێت ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو ئەو قەدەغەیە هەڵگرین..پێشی وایە ئەم رێوشوێنە نمونەیەکی پاکبوو لەتێڕوانینی شارەکەوە بەچاوپۆشین لەوەی پێشوازی لەکلتورەکان دەکەین بەلام دەمانەوی بڵێین مافەکانی ژنان هیڵی سورە ئازادیەکانیان دەبێ پارێزراوبێ ولەکەس قبوڵ ناکرێ، لەکاتێکدا دەزانین کاردانەوەی هاوڵاتیان لەنێوان هاوسۆزی وتوڕەبوون ونیگەرانیدا دابەش بووە بەلام ئەمە ناکرێتە تێڕوانینێکی گشتی بۆسەر پەنابەران.شپیگل ئۆنلاین نوسیویەتی”ڕاینەرشومان” ٣جار چۆتە ئەوکەمپەی نزیک مەلەوانگەکە کەنزیکەی ٣٥٠ پەنابەریان تێدابووەو گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانەی ڕاستەوخۆی لەگەڵدا کردوون و بڕیاریان داوە قەدەغەیان بخەنە سەر هەمانکات یەکێتی مەلەوانگەکان لەوشارەدا نارەزاییان بەرامبەر بەوبڕیارە دەربریوەو پیشیان وایە ئەوپەنابەرانەی شکیان لەسەرە دەکرێ سکالای یاساییان لەسەر تۆماربکرێ چونکە پێناسی مەلەوانگەکەیان هەیە..بەرپرسی چاودێری کۆمەڵایەتی ئەوشارە”مارکوس شنایکا”ڕایگەیاند ئەوان بەدەم نارەزایی و سکالای خەڵکیەوە چوون وئەو بڕیارە کەهەموو بیانیەکی نێر لەسەروو ١٨ ساڵەوە دەگرێتەوە بڕیارێکی کاتیەو ئەوان چاودێری بارودۆخەکە دەکەن..کارمەندانی مەلەوانگەکان دەڵێن ئەم سکاڵاو ڕێوشوێنانە نەگەشتۆتە ئاستی تاوان..! بەلام زۆرێک لەژنان  لەسەر هەڵسوکەوتی پیاوانی بیانی گلەییان هەبووە لەکاتێکدا کەژمارەیەک لەو پیاوانە لەکەمپێکی نزیک یەکێک لەومەلەوانگانەدا بوون وشارەوانی لەچوارچێوەی خزمەتگوزاریدا بۆپەنابەران وکات بەسەربردنی لاوان ڕێگەی پێدابوون،پارێزگاری شارۆچکەی بورنهایم پێیوایە پەیامەکەیان گەیاندووەو ڕیگە بەهەڵسوکەوتێکی لەو شێوەیە نادەن ئەم بڕیارە لەگەڵ گۆرینی هەڵسوکەوتی پەنابەران گۆڕانی بەسەردا دێت و بڕیارەکە هەڵدەوەشێتەوەو رێگەیان پیدەدرێ  بەشداری ئەو مەلەوانگەیە بکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەکان ئەوەدەگەیەنن هەمان دیاردە پێشتر لەمانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٥ دا لەشاری Hermeskeil لەناوچەی ڕاینلاند بەهەمان شێوە سکالا لەسەر دەستدرێژی پیاوانی بیانی بۆسەر ژنانی مەلەوان ئەنجامدراوە.. شپیگل نوسیویەتی لەشاری میونشن  لەساڵی ٢٠١٣ وە چەندین رێنمایی بەزمانی جیاجیا وەک عەرەبی،سۆماڵی،پشتوو،ئینگلیزی وفەرەنسی بەپلاکات وپۆستەرو کارت چاپکراوە لەمەلەوانگەکاندا هەلواسراوە کەهەمووی تێکڕا بۆهوشیارکردنەوەو رێزگرتنە لەمافی مەلەوانی و مەلەوانگەکەو کلتوری مەلەوانگەکان وڕێزگرتن لەماف وئازادی تاک..ئەم رێنمایانەش لەکاتی خۆیدا بەهەمان شێوە بەهۆی زۆربوونی پەنابەران ودیاردەی کاری دەستدرێژی وهەراسانکردن هاتۆتە پێشێ..لەوانە:

*”تیروتوانجی سێکسی مەگرنە ژنان و دەست مەبەن بۆ ژنان هەرجلێکی لەبەردابیت”.!

*”پێداویستیە شیاوەکانی مەلەکردنی رۆژانە بەکوالێتی گونجاو ڕەچاو بکە”.!

*”ژنان هەرشێوە ماویەی تایبەت بەخۆیان لەبەر بکەن..!جێگەی رێزو ئیحترامە”.!

*ژن یان پیاو دەبێ ڕێنماییەکانی کارمەندانی مەلەوانگە لەبەرچاوبگرن”.!

شایانی باسە شاری بۆرنهایم بڕیاریداوە کەرنەڤاڵی ساڵانەی خۆی هەڵوەشینێتەوە کە بریارە لە٤-٧ی شوباتی ٢٠١٦ بەرێوەبچێت بەو بیانووەی کەشوێنی کەرنەڤاڵەکە لەنزیک کەمپی پەنابەرانەوەیەو پەنابەرانیش کلتوری کەرنەڤاڵی ئەم ولاتە نازانن و ئەمەش وادەکات بەخراپی بەکاری بێنن..لای خۆشیەوە پۆلیسی ئەوشارە خوازیارە رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆل بگرنە بەروو تا لەکاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێ.

 

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە