سەرۆک مام جەلال..

سەرۆک مام جەلال..

سەرۆک مام جەلال..
سەرۆکێک بوویت پڕاوپڕبوویت لە خۆشەویستى لە لێبوردن و پێکەوە ژیان ، تۆ ئەو سەرۆکە بوویت توانای چارەسەکردنى کێشەکانت هەبوو ، ئەو سەرۆکە بوویت کە پاک و بێگەرد بوویت ، تۆ ئەو کەسە بوویت لە گوندێکى چکۆڵەی کوردستان بەرەو کۆشکی سەلام ڕۆشتیت هەمیشە لەسەر ڕێبازى نەسرەوتن تا سەرکەوتن بوویت ، تۆ ئەو سەرۆکە بوویت سەرۆک و سەرکردەکانى جیهان بە شانازیەوە گوێیان بۆ قسەکانت هەڵدەخست و بە شانازیەوە لە تەنیشتی تۆ دادەنیشتن و وەک شانازیەک لە کتێب و نوسراو بیرەوەریەکانیان ئەینوسنەوە ..
سەرۆک مام جەلال تۆ داڕێژەری پێکەوە ژیان بوویت ، سەرۆکێک بوویت کە لێبوردە بویت تۆ مانای کوردایەتیت دەزانی ، تۆ بە جوانی لە ڕێساکانى سیاسەت تێگەشتبوویت تۆ پارێزەری میللەتێکى بەشخوراوی بەشمەینەتى هەمیشە زوڵم لێکراو بوویت ، یەکەم سەرۆکى کورد بوویت بەڵام تۆ بەتەنها بۆ کورد سەرۆک نەبوویت دوای تۆ هاوڕێکانت لە حیزب و لایەنە شیعی و سونیەکان باس لەوە دەکەن کە کاریزمایی تۆ بووبوو بە هۆی کەمکردنەوە کێشەکانی نێوانیان و سەقامگیرکردنى عێراقێکى مەزهەبى داڕوخاو ، تۆ ئەو سەرۆکە بوویت کە بە هەمووانت ووت کەرکوک کوردستانیە و خاکی پیرۆزی کوردستانە.
سەرۆکم ئەی ڕابەرم تۆڕێبازێکت دامەزراند کە دژایەتى تیرۆر بوو ، تۆ هاوڕێ ڕۆژنامەنوس و شاعیر و نوسەر و ڕۆشنفکران بوویت ، تۆ ئەو کەسە بوویت کە وەک مانگ لە ئاسمانى تاریکى سیاسەتى ڕۆژهەڵات ئەدرەوشایتەوە ، تۆ ئەو کەسە بوویت خەڵکت فێرکرد ودواتر ڕۆشتن بە دەیان و سەدان سەرکردەت پێگەیاند و ڕۆشتن سەرۆکم تۆ بە تەنها بۆ کورد کاریزمایی نەبوویت بەڵکو بۆ هەمووان کاریزما بوویت ، چارەسەری کێشە سەخت و دژوارەکان لای تۆ ئاسان بوو ، هەمیشە وەک چەترێک بوویت بۆ کورد و کوردستان بۆ یەکێتیەکان تۆ ئەو سەرۆکە بوویت کە هەمووانت لە دەورى مێزێک کۆدەکردەوە و گەورەترین کێشەکانت بەقسەیەکى خۆش چارە دەکرد.
سەرۆک مام جەلال تۆ لە ژیان نەماویت بەڵام ڕێبازەکەت هێشتاپایەدارە و ماوە ، هەمووان باس لە تۆ ئەکەن و دەڵێن چەپکە گوڵەکەى مام جەلال . من داوا لە سەرکردایەتى یەکێتى ، تەواوی ئۆرگانەکانى یەکێتى لە گەورە تا بچوکى سوێندتان ئەدەم بە خاکى پیرۆزى کوردستان ، بە گۆڕی شەهیدان خیانەت مەکەن لە ڕێبازەکەى سەرۆک مام جەلال ، پێتان ئەڵێم ئێوە ئەگەر خەمی یەکێتی و ڕێبازەکەى مامتانە دە هیچ نەبێت لە سەر ڕێبازەکەى ئەو بن ، بگەڕێنەوە بۆناو خەڵکى خۆتان چیتر بزنس و بازرگانی مەکەن بە ناوی یەکێتى و مام ! چیتر ناوی سەرۆکم بە کارمەهێنن بۆ مەرامی شەخسی خۆتان ! لە خۆتان بپرسن تەنها بۆ یەکجار ئەگەر سەرۆک مام جەلال لە ژیان دەبوو چۆن سەیرى ڕوخساری ئەوتان ئەکرد ؟ چۆن وەڵامگۆی ئەبوون ؟
ڕۆحت ڕەوان سەرۆک مام جەلال
نوسینى : هەژار نامیق

پـــەیـــوەنــدیــدار