لێپرسراوى مه‌كته‌بى ڕێكخستن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى كۆبووه‌وه‌

لێپرسراوى مه‌كته‌بى ڕێكخستن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى كۆبووه‌وه‌

لێپرسراوى مه‌كته‌بى ڕێكخستن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى كۆبووه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى خۆ ئاماده‌كردنى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ ڕفعه‌ت عبدالله لێپرسراوى مه‌كته‌بى ڕێكخستن به‌ئاماده‌بوونى هه‌ڤاڵ وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان جێگرانى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى له‌هۆڵى كۆبونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى ڕێكخستن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى مه‌ڵبه‌ندى (1)ى ڕێكخستنى سلێمانى كۆبووه‌وه‌. سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌بووان ده‌قیقه‌یه‌ك به‌ماته‌مینى بۆگیانى پاكى (مام و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى كوردستان) وه‌ستان دواتر هه‌ڤاڵ رفعه‌ت عبدالله پاش به‌خێرهاتنیان به‌ تێرو ته‌سه‌لى باسى بارودۆخى ئه‌مڕۆى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ى كرد دواتر ئاماژه‌ى به‌و قه‌یرانانه‌ كرد كه‌ ئێستا ڕووبه‌ڕووى گه‌له‌كه‌مان بۆته‌وه‌ له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه‌ قه‌یرانى دارایى كه‌ وه‌ك یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان داكۆكى له‌بژوێى ژیانى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كات. پاشان له‌به‌شێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌دا تێشكى خسته‌سه‌ر ئه‌ركى نوێى ڕێكخستنه‌كان و چۆنیه‌تى خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى (5) كه‌پێویسته‌ به‌باشى خۆمانى بۆ ئاماده‌بكه‌ین. تابتوانین له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ین چونكه‌ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌هه‌ناوى خه‌ڵكه‌وه‌ دروست بووه‌ به‌ڕابه‌ڕایه‌تى هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال) بۆیه‌ پێویسته‌ درێژه‌ به‌ڕێبازى مام بده‌ین بۆخزمه‌تكردنى خه‌ڵك.پاشان داواى له‌هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌ند كرد هه‌موو تواناكانیان بخه‌نه‌كاربۆباشتركردن وگه‌شه‌كردنیان تاپێگه‌وڕۆڵی یه‌كێتی نیشتیمانی به‌به‌هێزی بمێنێته‌وه‌ پاشان هه‌ڤاڵ زیاد جێگرى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى كورته‌یه‌كی له‌كاروچالاكییه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان باس كردوسوپاسى ئه‌وكۆبونه‌وه‌یه‌ی كرد دواترهه‌ڤاڵان به‌گشتی باری سه‌رنج وتێبینیه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو دواترله‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ڕفعه‌ت عبدالله وه‌ڵامی سه‌رجه‌میان درایه‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنى مه‌كته‌بى ڕێكخستن

فۆتۆ: دانائه‌حمه‌د پێنجوێنى

 

پـــەیـــوەنــدیــدار