.هۆڵەندا: کۆبونەوەی پارت وحزبە کوردستانیەکان بەڕێوەچوو

.هۆڵەندا: کۆبونەوەی پارت وحزبە کوردستانیەکان بەڕێوەچوو

 

نەبەز مستەفا ئەمین

 

پاش دابڕانێکی زۆر لەکۆبونەوەی پارت وحزبەکوردستانیەکان ….ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی(١٦-١-٢٠١٦)بەڕێکخەری وسەرپەرشتی کۆمیتەی هۆڵەندای یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبونەوەی پارت وحزبەکوردستانیەکانی دەرەوەی ،وڵات لەشاری دانهاخ پایتەختی سیاسی هۆڵەندابەڕێوەچوو، بەمەستی هامئاهەنگی پێکەوەکارکردن لە یادو بۆنە نەتەوەیی ونیشتمانیەکاندا.پاش بەخێر هێنان و،وەستانی ساتێك ماتەمینی بۆگیانی پاکی شەهیدان کۆبونەوە دەستی بەکارەکانی خۆیکرد،سەرەتا کۆبونەوە بەرنامەی پێشوی خۆی خستەبەردەستی ئامادەبوان بەمەستی گفتوگۆوسەرنج وتەتەڵەکردنی  بۆکاری ئایندە ……پاش گفتوگۆو راگۆڕینەوە لەسەربەرنامەی کاری…پێکەوەکارکردن لەیادوبۆنە نیشتمانیەکانی(نەورۆز،ئەنفال وکیمیاباران وڕۆژی شەهیدوڕۆژی ئاڵای کوردستان و………هتد)هەموان ئەم جۆرە کاروکۆبونەوانەیان بەگرنگ وپڕبایەخ وەسفکرد لەم سۆنگەیەشەوە کۆبونەوەبڕیاریداکۆبونەوەی داهاتوی تەواوکاری 

خۆی بەسەرپەرشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەمانگی ئاییندەدا سازبکات .پاش ئەوەی کۆبونەوەبەسەکەوتویی کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا ،هەموان سوپاس وپێزانینی خۆیان بۆ پیشوازی  گەرم ودەستپێشخەری سازدانی کۆبونەوەکەکرد .

parta4 (Copy) parta3 (Copy) parta 2 (Copy) image-d286d1a4215a3773221a5b857450091eba96dc14dc620c40b0d9b1c957cec727-V[1] (Copy) image-5b8d79919eefb751600bee10fbc57f7dec4e94fb8f338104d55a6c0d159b7e25-V[1] (Copy)

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە