کوردانی باکوری کوردستان  مان لە خواردن ئەگرن

کوردانی باکوری کوردستان  مان لە خواردن ئەگرن

پاش ئەوەی دەسەڵاتدانی تورکیا بەردەوامن لە بەزاندنی هەمو سنورەکانی مافی مرۆڤ و بڕیاری  ڕەشەکوژی  دەرهەق  گەلی کورد لە  زۆربەی زۆری شارو لادێکانی  کوردستانی باکوری کوردستان داوە ، جگە لە ژمارەیەکی زۆر لە خۆنیشاندان و نارەزایی  و دەربڕینی  نیگەرانی لە زۆربەی شارو پایتەختەکانی ئەوروپادا ،ناردنی نامە بۆسەرۆکی ئەو ووڵاتانە بەڵام بەداخەوە  میدیاکانی ئەوروپا بەپێی پێویست  بەداوداچونەوە  ناکەن و باسی ئەو دەستدرێژیانەی تورکیا ناکەن بەرامبەر بەگەلی کورد

.

هەربۆیە پێش چەند رۆژێک لەمەوبەر لە شاری  ( بۆردۆ ) کە ئەکەوێتە باشوری رۆژ ئاوای فەرەنساوە ،ژمارەیەک  لە کوردانی باکوری کوردستان  دەستیان بە مانگرتن کرد بۆ سەرنج راکێشانی رای گشتی فەرەنسا  سەبارەت  بەو دەستدرێژیە  دڕندانەیەیەی کە لەشکری تورکیا  بەردەوام ئەیکاتە سەر خەڵکی بێتوانی ناوچە کورد نشینەکان ، مەبەسەت لەم مانگرتنە ئەوەیە کە  سەرنجی رای گشتی رابکێشن سەبارەت بەو کردەوە نا یاساییانەی تورکیا بەرامبەر بە گەلی کورد لەلایەک و داوای ئاشتی و سەقام گیری بۆ تێکرای گەلانی  تورکیا ،لەوانە گەلی کورد لەلایەکی ترەوە.

بەشدار بوانی ئەو مانگرتنە برێتین لە ژمارەیەک لە چالاکەوانانی ژنانی کوردی باکور  و چەند پێاوێک  کە وا بۆ نزیکەی سێ  رۆژ ئەبێت دەستیان بەمانگرتن کردوە ، لە لێدوانێکدا بۆ (پوک میدیا )  رایانگەیاند ، پاش ئەوهەمو دەستدرێژیە توندو تیژانە کە ئەکرێتە سەر هاوڵاتیانی  کورد لە باکور و لە ئەنجامی بێدەنگی میدیای ئەوروپاو جهانی ،بریاری  مانگرتنمان دا ، مەبەستیشمان لەم مانگرتنە ئەوەیە کە کۆمەڵگای ئەوروپی و جهان بێتە دەنگ بەرامبەر بەو دەستدرێژیانەی تورکیا بۆسەر کوردستان ، پەیامیشمان ئەوەیە کە ئاشتی سەقامگیری  دیموکراسی  مسەۆگەربکرێت بۆ هەموگەلی تورکیا ،تێیدا گەلی کوردیش بە ئازادی و ئاشتی بژی .

ئەم مانگرتنە لە بارەگای  رێکخراوی عەلەوی بۆ دۆستایەتی فەرەنسی و کورد بەرێوە ئەچێت و وابڕیارە چەند ئەندام پەرلەمانێکی فەرەنسی ئەوروپوی لە رۆژانی داهاتودا سەردانیان بکەن ، هەروەها  لەزۆربەی زۆری وڵاتانی ئەوروپا ئەم مانگرتنانە بەردەوام ئەبێت .

حەمە عوسان

فەرەنسا

مانگرتن4 مانگرتن2 مانگرتن 52 مانگرتن 8 مانگرتن 7 مانگرتن 6 مانگرتن 1

 

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە