بـــەپــەلــە
کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارك پێشوازی لە نوێنەرانی کۆمەلەی یارسانەکان دەکا

کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارك پێشوازی لە نوێنەرانی کۆمەلەی یارسانەکان دەکا

 

لە ئێوارەی رۆژی ١٦/١/٢٠١٦ لەشاری ئارهوسی دوورگەی یولاندی دانیمارك شاندێکی  کۆمەلەی یارسانییەکان سەردانی کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەکەن ،شاندەکە پێك هاتبوو  مەنوچەر عەزیز و شارام لاقاسی و شاتیار القاسی و گول چراغی

شاندی میوان لەلایەن بەرپرسی کۆمیتە سەردار محەمەد و ئەندامی کۆمیتە جەعفەر وەیسی بەرپرسی کەرتی ئارهوس سەباح ئیبراهیم کارگێری کەرت عیسمەت سەعید لە بارەگای کۆمیتە لە شاری ئارهوس پێشوازیان لێکرا.

پاشان بەرپرسی کۆمیتە سەردار محەمەد بەناوی خۆی سەرجەم هەڤالانی کۆمیتەوە بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و خۆشحالی خۆیانی دەربری بۆ ئەو بەسەرکردنەوەیان.

دواتر نوێنەرانی کۆمەلەی یارسانیەکانی خۆشحالی خۆیان دەربری بۆ ئەو پێشوازیە و سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی هەڤالانی کۆمیتە رێکخستنی دانیمارکی( ی.ن.ك) کرد بۆ ئەو هەلوێستە دۆستانەیە

لەبەرامبەردا سەردار محەمەد بەرپرسی کۆمیتە بەناوی کۆمیتەوە سوپاس و پێزانینی خۆیانی ئاراستەی شاندی میوان کرد بۆ ئەو بەسەر کردنەوە یە  پێشی راگەیاندن کە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان وەك حزبێکی سوسیال دیموکرات و وەك دیموکرات یەکێك لە کارو بەرنامەکانی بەرەوپێشەوە بردنی کۆمەلگای مەدەنییە و وەك دیموکرات خوازێکیش بەردەوام لەهەولداندادەبێ بۆ گەشەکردنی کۆمەلەی کۆمەلگای مەددەنی لە کوردستان بەپێ ی تواناش هاوکاریان دەکات. بەهەمانشێوەش بۆ کۆمەلەی یارسانیەکانیش بەپێ ی توانا هاوکار و هەمئاهەنگی دەبین.

دواتر لەلایەن شاندی میوانەوە باس لە کار و بەرنامەی کۆمەلەکەیان کراو هەروا بە کورتەیەکیش تیشکیان خستە مێژووی یارسانیەکان.

هەروا له‌ دانیشتنێکی دۆستانه‌شدا لەگەل شاندی میوان باس لە رەوشی ناوچەکە کرا بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی، بەو مەبەستەش ئاماژە کرا بەرۆلی (ی.ن.ك) لەو هەولی بەوردەمای بۆ گەیشتن بە رێگا چارە و رزگار کردنی هەرێم لەم قەیرانانە.

دواتر لە درێژەی دانیذتنەکەدا ئاماژەش کرا بە رۆلی شەرڤانان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سەرجەم بەرەکانی جەنگی دژە تیرۆردا بەو مەبەستەش باس لە نەبەردیەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان کرا لە سەرجەم بەرەکانی جەنگدا.

دەربارەی باکوری کوردستانیش دەستدرێژیە سەربازییەکان و ئەو کۆمەلکوژیانەی لە شارو شارۆچکەکانی باکوری کردستان کە لەلایەن دارودەستەی رژێمی ئۆردغانەوە لەو دەەڤەرە دێتە جێ بەجێ کردن رێسواکرد و داوایان لە کۆمەلگای نێونەتەوی و کۆملەو رێکخوامەدەنیەکان و ومرۆڤ دۆستان کرد هەلوێست وەرگرن بەرامبەرە ئەو کارە نارەواو نامرۆڤایرتیانەی کە رژێمی ئۆردۆغان دەرحەق بە کوردستانیانی ئەو دەڤەرە جێ بەجێ دەکات. بەلای ئێمەوە زۆر گرنگ بوو هەرێمی کوردستان پێشەنگی رێسواکردنی دەستدرێژییە سەربازیەکان و ئەو کۆمەل کوژیانەبا کە لە رژێمی ئۆردۆغانەوە لەشارو شارۆچکەکانی باکوری کردستان دێتە چی بەجێکردن.

دواتر شاندی میوانی خۆشحالیان دەربری بۆ ئەو میواندارییە، پاشان لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەو یاوەرەکانیەوە  زۆر بەرێزەوە بەرێکران.

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە