هەڤاڵ ڕزگار علی: پێشوازی لە ئەندامانی لیژنەی پەیوەندیەکانی ئەڵمانیا کرد

هەڤاڵ ڕزگار علی: پێشوازی لە ئەندامانی لیژنەی پەیوەندیەکانی ئەڵمانیا کرد

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە ۲٠۱٥/۱۲/۲ رزگار علی ئەندامی مەکتەبی سیاسی لێپرسراوی مەلبەندی ۳ ی رێکخستنی (ی ن ک) لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیکرد لە (د. يؤهان دةيفد) ئەندامی لیژنەی پەیوەندیيەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەلمانیا و (واد ثول) قونسولی گشتی ئەلمانیا له هەولێر.

لە دیدارێکی نێوان هەردولادا کە هەریەکە لە هەڤالان حاکم سابیر و سابیر کاریتانی جێگرانی لێپرسراوی مەلبەند و هەڤال بەختیار کاوانی بەرێوەبەری گشتی ئیدارەی مەکتەبی سیاسی (ی ن ک) لە هەولێر ئامادەیبوون باس لە دوایین پێشهات و گۆرانکاریەکانی گۆرەپانی سیاسی کوردستان و عیراق و ناوچەکە کرا.
سەرەتا هەڤال (رزگار علی حةمةجان) تیشکی خستە سەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری و پەیوەندیە سیاسی و ئیداریەکانی هەرێم و بەغدا و وولاتانی ناوچەکە، هاوکات ئاماژەی بە هەولەکانی (ی ن ک) کرد بۆ بەگەرخستنەوەی هەنگاوەکانی چارەسەری سیاسی و ئاشتیانەی رەوشی ئێستای کوردستان.
هەڤال رزگار علی بە وەفدی میوانی راگەیاند کە لایەنەکان بەگشتی پێشوازیان لە دەستپێشخەری و پێشنیارەکانی (ی ن ک) کردووە، کە بریتیە لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی سیاسی کوردستان بۆ پێش ۱۲ی ئۆکتبەر و ئیدامەدان بە کاری دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەردەوام بوون لەسەرکۆبوونەوەکان بە ئامانجی گەیشتی بە چارەسەر، هاوکات لە کۆبوونەوەکاندا رەوشی گشتی هەرێم و عیراق و جیهان و ئەو پێشهاتانەی لە ناوچەکە روودەدەن تاوتوێ کراون.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا لەبارەی شەری داعش و بەرەکانی جەنگ دژ بە تیرۆریستان هەڤال (رزگار علی حةمةجان) ئەندامی مەکتەبی سیاسی لێپرسراوی مەلبەندی ۳ ی رێکخستنی (ی ن ک) سوپاسی هاوکاری و پشتیوانی هێزەهاوپەیمانەکانی کرد بەتایبەتی حکومەتی ئەلمانیا هەم بە چەک هەمیش بە راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە رۆلی بەرچاویان هەبووە.
هاوکات هیوای خواست لەبەرامبەر رووداوەکانی ناوچەکەش بەتایبەتی لە تورکیا رۆل بگێرن لە دووبارە بەگەرخستنەوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆتایی هێنان بە شەر و کوشتن لە ناوچەکەدا.
هەرلەو دیدارەداهەڤال (رزگار علی حةمةجان) ئەندامی مەکتەبی سیاسی لێپرسراوی مەلبەندی ۳ ی رێکخستنی (ی ن ک) رایگەیاند کە ی ن ک خوازیاری ئاشتی و سەقامگیریە لە ناوچەکەدا کە بە هاوبەشی و هاوکاری هەموو هێز و لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و برایانە درێژە حوکمرانی و کاروانی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بدەن، لەگەل وولاتانی ناوچەکە و جیهانیش بە شێوەیەکی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش مامەلە بکەین.
لەبەرامبەردا، (د. يؤهان دةيفد) ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەلمانیا خۆشحالی وسوپاسگوزاری خۆی هاوکارانی نیشاندا کە (ی ن ک) بەوپێشوازیە گەرمە و تێروانینە باشانەوە دەروانێتە رووداوەکان، هاوکات خۆشحال بوو بەوەی کە (ی ن ک) هاوکار و هۆکارە بۆ زیندووکردنەوەی هەنگاوەکانی گفتوگۆ سیاسیەکان، هیوای خواست کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرەنجامێکی باشی هەبێت و ببێتە هۆی گەرانەوەی ئومێدی ئآشتی و پێکەوە ژیانی سیاسیانە کە دواجار لە بەرژەوەندی گشتی کۆمەلانی خەلک بێت.
ووتیشی: ئێمە بە ووردی چاودێری بارەدۆخەکە دەکەین و ئاگادارین لە هەموو ئەو تەحدایانەی لە رووی سیاسی و ئابووریەوە رووبەرووتان بۆتەوە، دەشزانین کە ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان چ بارگرانیەکی دروستکردووە، هەمو ئەمانە جێگای بایەخ و گرنگیدانن لای ئێمە، هەولەکانمان بەدەوام دەبێت لە هاوکری کردنتان بەتایبەتی لە شەری دژ بە داعش و راهێنانی هێزی پێشمەرگە. هاوکات لە هەولدا دەبین بۆ بەرقەرار کردنی ئاشتی لە ناوچەکە و راکێشانی وولاتانی تر بۆ بەرەی دژ بە داعش چونکە زامنی بە هێزبوونی بەرەی پارێزگاریکردنە لە مرۆڤایەتی.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە