ڕاگەیاندنى دەرفەتى (١٠) زەمالەى خوێندن لە وڵاتى قوبرس

ڕاگەیاندنى دەرفەتى (١٠) زەمالەى خوێندن لە وڵاتى قوبرس

 

ڕاگەیاندنى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

 

دانیشتوان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکەین، کە زانکۆکانى قوبرس (١٠) دە زەمالەی خوێندنیان پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی باڵا (ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ بەدەستهێنانى کورسیەکانى خوێندن لەو وڵاتە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:

 

یەکەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/ماستەر

  • پێشکەشکار دەبێت مامۆستا، یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانى وەزارەتى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى.
  • پێشکەشکار دەبێت بە لایەنى کەم دوو ساڵ خزمەتى هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
  • دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.
  • دەبێت تەمەنى لە (45) ساڵ زیاتر نەبێت.
  • دەبێت پێشکەشکار بە لایەنى کەم ئاستى زمانى ئینگلیزی (5)پێنج (IELTC)، یان هاوتاکەى لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانى دیکەى توانستی زمان کە بریتین لە Pearson) و(TOEFL ITP .
  • کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتى خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەمووچەى بنەڕەتى و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتى قوبرس کرێى زمان و خوێندنى بە خۆرایی دەبێت.
  • دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن تا ڕێکەوتى (25/1/2016) دەبێت.
  • لە ڕێگەى پڕکردنەوەى ئەم فۆرمەوە داواکارى پێشکەش بکە:

(https://docs.google.com/forms/d/1p9-pQAQyuyUIhBQqDYq3FbOOQ9Uqo_fQQKnyhFQZ49s/viewform?c=0&w=1&usp=mail_form_link)

 

 

دوەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/دکتۆرا

  • پێشکەشکار دەبێت مامۆستا، یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانى وەزارەتى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى.
  • پێشکەشکار دەبێت بە لایەنى کەم دوو ساڵ خزمەتى هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
  • دەبێت کۆنمرەی ماستەرى لە (70%) کەمتر نەبێت.
  • دەبێت تەمەنى لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت.
  • دەبێت پێشکەشکار بە لایەنى کەم ئاستى زمانى ئینگلیزی (5)پێنج (IELTC)، یان هاوتاکەى لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانى دیکەى توانستی زمان کە بریتین لە Pearson) و(TOEFL ITP .
  • کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتى خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەمووچەى بنەڕەتى و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتى قوبرس کرێی زمان و خوێندنى بە خۆرایی دەبێت.
  • دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن تا ڕێکەوتى (25/1/2016) دەبێت.
  • لە ڕێگەى پڕکردنەوەى ئەم دوو فۆرمە داواکارى پێشکەش بکە:

(https://docs.google.com/forms/d/1p9-pQAQyuyUIhBQqDYq3FbOOQ9Uqo_fQQKnyhFQZ49s/viewform?c=0&w=1&usp=mail_form_link)

 

سێیەم/ پسپۆڕییەکان و ژمارەى کورسیەکانى ماستەر و دکتۆرا لە قوبرس

ناوى زانکۆ جۆرى خوێندن بوارى خوێندن ژمارەى کورسى خوێندن
Eastern Mediterranean  University دکتۆرا Architecture ٢
Eastern Mediterranean  University دکتۆرا Computer Engineering ٢
Eastern Mediterranean  University دکتۆرا Electrical and Electronic Engineering ١
Eastern Mediterranean  University دکتۆرا Industrial Engineering ١
Eastern Mediterranean  University دکتۆرا Nutrition and Dietetics ٢
Eastern Mediterranean  University ماستەر Physiotherapy and Rehabilitation ١
Eastern Mediterranean  University دکتۆرا Tourism Management ١

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە