نەرویج . کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆمیتە بەڕێوەچوو

نەرویج . کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆمیتە بەڕێوەچوو

کۆمیتەی رێکخستنی نەرویج بە مەبەستی هەلسەنگاندی کارەکانی سالی رابوردوو دانانی بەرنامەی کار بۆ سالی تازەی 2016

 

بە مەبەستی هەلسەنگاندن بۆ کارو چالاکیەکانی  سالی رابوردوو خۆ ئامادەکردن و بەرنامە دانان  بۆ کاروچالاکیەکانی 2016 ئەنجومەنی کۆمیتە لە ئۆفیسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبونەوە

 

کۆبونەوەکە لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەوە بەرنامە و ئامانجی  کۆبونەوەکەی روون کردەوە دواتر ئاماژەی دایە بارودۆخی هەرێمی کوردستان روداوەکانی ناوچەکەو وڵاتانی زلهێز و کاریگەریەکانی  لە سەر رەوشی ئیستای کوردستان  و دەسدرێژیەکانی  تورکیا  بۆ سەرکوتکردنی ئەو هەلویستە گڕ گرتوەی باکورو دەست تێوەردان لە رۆژئاواو بۆ  نانەوەی بشێوی لە ناو کانتۆنەکاندا وە تۆپبارانکردنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان و هێنانی لەشکری تورکیا بۆ باشور  .دواتر لەلایەن بەرپرسی ڕێکخستن و بەرپرسی چاودێری پشکنین  راپۆرتی هەلسەنگاندن و پیاچونەوەی کارەکانمان  و هەموو چالاکیەکانی سالی رابوردوویان بەرز نرخاند .  لەلایەن  بەرپرسی بەشەکان راپۆرت بەشەکانیان خوێندەوە  سەرنج وتێبینەکانی راوێژکاران بە هەندە وەرگیرا لە کۆبونەوەکەدا لە کۆتاییدا بەرپسی کەرتەکان راپۆرتی کارو چالاکی خۆیان خوێندەوە  بە هەمومانەوە بەرنامەیەکی تۆکمەمان پێشنیار کرد بۆ کاری ئایندەمان  لە سالی تازەدا

FB_IMG_1453193264900 (Copy) FB_IMG_1453193258715 (Copy) FB_IMG_1453193253041 (Copy) FB_IMG_1453193244536 (Copy) FB_IMG_1453193240194 (Copy) FB_IMG_1453193236096 (Copy)

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە