وەزیری دارایی عیراق: هەرێمی کوردستان بەھیچ شێوەیەک ھاوکاریی ناکرێت”.

وەزیری دارایی عیراق: هەرێمی کوردستان بەھیچ شێوەیەک ھاوکاریی ناکرێت”.

وەزیری دارایی عیراق لەپەیامێکدا بۆ خەڵکی عیراق ئاشکرایکرد، ھەرچەند قەیرانی دارایی بێت و دۆخەکە چەندەش قورس بێت، بەڵام ئەوان موچەی فەرمانبەران دابیندەکەن و لەو ڕوەشەوە دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران، وتیشی:”ئەگەر ھەرێم پابەند نەبێت بەیاسای بودجەی عیراقەوە بەھیچ شێوەیەک ھاوکاریی ناکرێت”.
لەمیانی پرێس کۆنفرانسێکدا کە لەشاری بەغدا ئەنجامیدا، ھۆشیار زێباری وەزیری دارایی عیراق ڕایگەیاند، ئەو  نەخشەڕێگەیەی لەیاسای بودجەدا دایانناوە گۆڕانکاری باش لەبواری دارایی عیراقدا دەکات، تەئکیدی لەھەوڵەکانیشی کردەوە بۆ دابینکردنی  موچەی فەرمانبەران، ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە گوایە، تاوەکو مانگی نیسان دەتوانن موچەی فەرمانبەران بدەن.
زێباری جەختیکردەوە، ساڵی ڕابردویان بەشێوەیەکی باش تێپەڕاند، وتیشی:”بۆ ئەمساڵیش لەیاسای بودجەدا پێشھاتەکان لەبەرچاو گیراون و رێگرییەکانی بەردەم دارایی عیراقیش بەڕێژەی لە ٢٦% بووە، خەرجی گشتیان زۆربووە ھەوڵی کەمکردنەوەی دەدەین، بەڵام ئەمساڵیش سەرکەوتو دەبین”.
ھۆشیار زێباری ئەوەشی ڕونکردەوە، ئەگەرچی ئەمساڵیش بۆ عیراق ساڵێکی سەختدەبێت، بەڵام جەختیکردەوە، “گرەنتی دەدەین کە موچەی سەرجەم فەرمانبەران دابینبکەین، بۆ ئەو مەبەستەش ھەوڵی وەرگرتنی قەرز لەکۆمپانیا گەورەکان دەدەین، پێشبینیمان بۆ داھاتی جیا لەنەوتیش کردوە بۆ ئەمساڵ”.
ھۆشیار زێباری جەختیکردەوە، ئەو پێشتر بەھیچ شێوەیەک نەیوتوە، عیراق دەتوانێت تەنھا تاوەکو مانگی نیسانی ٢٠١٦ موچە دابین بکات، وتیشی:”ئەو قسەیەی من بەھەڵە خوێندنەوەی بۆکراوە”.
جارێکی تریش باسی ھەرێمی کوردستان و قەیرانی ھەرێمی کردەوەو وتی:”بەگوێرەی یاسا دەبێت ھەرێم داھاتی بڕی دیاریکراوی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات، بەغداش پارەی پێبدات، بەڵام ئەگەر ھەرێم پابەند نەبێت، بەدڵنیاییەوە بەغداش پابەند نابێت”.
زیاتر وتی:”لەئێستادا ھەرێمی کوردستان دەستی بەچاکسازی کردووەو ئێمەش پێمانوایە ئەو چاکسازیە زۆر گرنگەو لەجێگەی خۆیدایەو کارێکی زۆرباشە”.
وەزیری دارایی عیراق ئەوەشی ئاشکراکرد، بانکی ناوەندی عیراقیش ھیچ مەترسیەکی لەسەر نییەو پارەی پێویست و یەدەگی لەلا ھەیە.

س:snn

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە