هونەرمەندێکی شێوەکاری کەرکوك پەیکەرێکی وینەی سەرۆك مام جەلال دەکاتە دیاری بۆ مەڵبەندی ٢

هونەرمەندێکی شێوەکاری کەرکوك پەیکەرێکی وینەی سەرۆك مام جەلال دەکاتە دیاری بۆ مەڵبەندی ٢

هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك له‌2015/12/6 له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ند چاوی كه‌وت به‌هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری شاری كه‌ركوك (سامان ئه‌بوبه‌كر).
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (سامان ئه‌بو به‌كر) به‌ماندوبونیكی زۆر له‌ به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ په‌یكه‌رێكی وێنه‌ی سه‌رۆك (مام جه‌لال)دروست كردیه‌ دیاری مه‌ڵبه‌ندبۆمه‌ڵبه‌ند.
به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ده‌س خۆشی له‌ هونه‌رمه‌ند (سامان ئه‌بو به‌كر) كرد كه‌ توانیویه‌تی په‌یكه‌رێك له‌ به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ وێنه‌ی سه‌رۆك (مام جه‌لال) دروست بكات و ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد كه‌ سه‌رۆك(مام جه‌لال) هه‌میشه‌ له‌ بیرو ئه‌ندێشه‌ی هه‌موو تاكێكی كه‌ركوكیه‌كاندایه‌..
لای خۆشیه‌وه‌ هونه‌مه‌ند (سامان ئه‌بو به‌كر) زۆر سوپاسی به‌ڕێز لێپر سراوی مه‌لبه‌ند و هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندی كرد بۆ ئه‌و پیش وازی وده‌س خۆشیه‌ی لێی كرا.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە