نێچیرڤان بارزانی: توانای دابینكردنی موچەمان نیە

نێچیرڤان بارزانی: توانای دابینكردنی موچەمان نیە

لەدەستپێكی كۆبونەوەی فراوانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شارەزایانی ئابوری و سەرۆكی لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستاندا، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، ئەمساڵ بە قۆناغێكی سەختی ئابوریدا تێپەڕدەبین و داهاتی حكومەتی هەرێم بەشی دابینكردنی موچەی فەرمانبەران ناكات.
نێچیرڤان بارزانی لە بەشێكی تری قسەكانیدا باسی لەوەكرد، هۆكاری سەرەكی قەیرانی هەرێمی كوردستان دابەزینی نرخی نەوت، شەڕی داعش و هاتنی ئاوارەكانە.
بارزانی وتیشی:” ئەو كاتەی دەستمان بە دەرهێنانی نەوت كرد، نرخی نەوت 110 دۆلار بوو، ئێستا نەوت بە 20 دۆلار دەفرۆشین”.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند ئامارێكی مەترسیداری رایگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، هەرێمی كوردستان پێنج ملیۆن دانیشتووی هەیە، كە ملیۆنێك ‌و 400 هەزاریان مووچەخۆرن ‌و لەو ژمارەیەش تەنها 700 هەزاریان لە كاردان و مانگانە پێویستیان بە 850 ملیار دینارە، كە ئێستا بە حكومەتی هەرێم هەڵناسورێت، چونكە داهاتی مانگانەی هەرێم ئێستا لە نێوان 450 بۆ 500 ملیار دیناردایە.

سەبارەت بە داهاتی ناوخۆیش نێچیرڤان بارزانی رونیكردەوە، داهاتی ناوخۆ زۆر كەمیكردووە و دابەزیووە بۆ 140 ملیار دینار لەكاتێكدا پێشتر نزیكەی 300 ملیار دیناربووە.
s:xeLK

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە