لێپرسراوی ئۆفیسی هەولێری یەکێتی ئەوروپا سەردانی مەڵبەندی ٣ی هەولێردەکات

لێپرسراوی ئۆفیسی هەولێری یەکێتی ئەوروپا سەردانی مەڵبەندی ٣ی هەولێردەکات

دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە 7/12/2015 هەڤاڵ ( رزگار عەلی حەمەجان) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیكرد لە (پاتریك گیسی) لێپرسراوی ئۆفیسی هەولێری یەكێتی ئەوروپا.

لە دیدارێكی نێوان هەردوولادا كە هەریەك لە لە هەڤاڵان( حاكم سابیر ) و (فەیسەڵ عەباس ) جێگرانی لیپرسراوی مەڵبەند و هەڤاڵ ( بەختیار كاوانی) بەرشێوەبەری گشتی ئیدارەی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) لە هەولێر ئامادەی بوون، باسیان لە دوایین پێشهات و گۆڕانكاریەكانی گۆڕەپانی سیاسی عیراق و كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەراست كرد.
سەرەتا هەڤال (رزگار علی حەمەجان) تیشکی خستە سەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری و پەیوەندیە سیاسی و ئیداریەکانی هەرێم و بەغدا و وولاتانی ناوچەکە، هاوکات ئاماژەی بە هەولەکانی (ی ن ک) کرد بۆ بەگەرخستنەوەی هەنگاوەکانی چارەسەری سیاسی و ئاشتیانەی رەوشی ئێستای کوردستان بە گشتی.
دواتر هەڤال (رزگار علی حەمەجان) بە وەفدی میوانی راگەیاند کە لایەنەکان بەگشتی گەشبینن بە دەستپێشخەرییەکانی (ی ن ک)، کە بریتیە لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی سیاسی کوردستان بۆ پێش ۱۲ی ئۆکتبەر و ئیدامەدان بە کاری دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەردەوام بوون لەسەرکۆبوونەوەکان بە ئامانجی گەیشتی بە چارەسەر، هاوکات لە کۆبوونەوەکاندا رەوشی گشتی هەرێم و عیراق و جیهان و ئەو پێشهاتانەی لە ناوچەکە روودەدەن تاوتوێ کراون هەروەها باسیان لە ئەگەری گۆرانكاری لە نەخشەی رۆژهەلاتی ناوەراست كرد .
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا لەبارەی شەری داعش و بەرەکانی جەنگ دژ بە تیرۆریستان هەڤال (رزگار علی حەمەجان) ئەندامی مەکتەبی سیاسی لێپرسراوی مەلبەندی ۳ ی رێکخستنی (ی ن ک) سوپاسی هاوکاری و پشتیوانی هێزەهاوپەیمانەکانی کرد كە هەم بە چەک هەمیش بە راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە رۆلی بەرچاویان هەبووە.
هەرلەو دیدارەداهەڤال (رزگار علی حەمەجان) ئەندامی مەکتەبی سیاسی لێپرسراوی مەلبەندی ۳ ی رێکخستنی (ی ن ک) رایگەیاند کە ی ن ک خوازیاری ئاشتی و سەقامگیریە لە ناوچەکەدا کە بە هاوبەشی و هاوکاری هەموو هێز و لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و برایانە درێژە حوکمرانی و کاروانی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بدەن، لەگەل وولاتانی ناوچەکە و جیهانیش بە شێوەیەکی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش مامەلە بکەین.
لەبەرامبەردا، (پاتریك گیسی) لێپرسراوی ئۆفیسی هەولێری یەكێتی ئەوروپا خۆشحالی وسوپاسگوزاری خۆی نیشاندا کە (ی ن ک) بەوپێشوازیە گەرمە و تێروانینە باشانەوە دەروانێتە رووداوەکان، هاوکات خۆشحال بوو بەوەی کە (ی ن ک) هاوکار و هۆکارە بۆ زیندووکردنەوەی هەنگاوەکانی گفتوگۆ سیاسیەکان، هیوای خواست کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرەنجامێکی باشی هەبێت و ببێتە هۆی گەرانەوەی ئومێدی ئێ‌شتی و پێکەوە ژیانی سیاسیانە کە دواجار لە بەرژەوەندی گشتی کۆمەلانی خەلک بێت.
ووتیشی: ئێمە بە ووردی چاودێری بارەدۆخەکە دەکەین و ئاگادارین لە هەموو ئەو تەحدایانەی لە رووی سیاسی و ئابووریەوە رووبەرووتان بۆتەوە، دەشزانین کە ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان چ بارگرانیەکی دروستکردووە، هەمو ئەمانە جێگای بایەخ و گرنگیدانن لای ئێمە، هەولەکانمان بەدەوام دەبێت لە هاوکری کردنتان بەتایبەتی لە شەری دژ بە داعش و راهێنانی هێزی پێشمەرگە. هاوکات لە هەولدا دەبین بۆ بەرقەرار کردنی ئاشتی لە ناوچەکە و راکێشانی وولاتانی تر بۆ بەرەی دژ بە داعش چونکە زامنی بە هێزبوونی بەرەی پارێزگاریکردنە لە مرۆڤایەتی.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە