رەوەندی کوردی لە دانیمارك لە خۆپیشانانێکدا سیاسەتی رەگەزپەرستانە و فاشستانەی رژێمی ئۆردۆغان پرۆتستۆ دەکەن

رەوەندی کوردی لە دانیمارك لە خۆپیشانانێکدا سیاسەتی رەگەزپەرستانە و فاشستانەی رژێمی ئۆردۆغان پرۆتستۆ دەکەن

 

بە مەبەستی پرۆتستۆکردنی دەستدرێژیە سەربازیەکان و کۆمەلکوژی و سیاسەتی دوژمنكارانه‌ی رژێمی رەگەزپەرستی ئۆردۆغانی  فاشی  به‌رامبه‌ر بە خەلکی سڤیلی باکوری کوردستان ، رەوەندی کوردی و حزب ولایه‌نه‌ كوردستانیەکان بە بەشداری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی خۆپیشاندانێک و گردبوونەوەیەك  لە شاری ئارهوسی دوورگەی یولاندی ولاتی دانیمارك  لە Rådhuspladsen سازکرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بەنوێنەرایەتی یەکێتیی نێشتیمانیی کوردستانی و کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانەوە شاندێک کە پێكهاتبوو لە سەردار محەمەد بەرپرسی کۆمیتە دانیمارك وئەندامی کۆمیتە جەعفەر وەیسی و بەرپرسی کەرتی ئارهوس سەباح ئیبراهیم و ژمارەیەکی بەرچاویش لە رێکخستنەکانی یەکێتیی و پێشمەرگە دێەرینەکان کوردستان لەو دەڤەرە بەشداریانکرد.

لە سەرەتادا بە ساتێك بە بێدەنگی وەستان بۆ رێزلێمان لە گیانی پاکی شەهیدان لەلایەن نوێنەری  پەیەدەوە بەرنامەکە دەستی پێکرد .

دواتر پەیامی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەلایەن سەردار محەمەد ل.کۆمیتە بەو مەبەستە خوێندرایەوە ، پاشان لەلایەن نوێنەرانی لایەنە کوردستانیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنیش پەیام و وتار پێشکەشکرا.

له‌خۆپیشاندانەکەدا ده‌یان دروشمی دژ به‌سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆگان به‌رزكرابوونه‌وه‌ له‌وانه‌ (مردن و رسوایی بۆ ئۆ‌ردۆغان، ئازادی بۆكوردستان، ده‌ست لە دەستدریژی سەرەبازی و کۆمەلکوژی و کاری نارەواو و نامرۆڤایەتی هه‌ڵگرن، ده‌ست له‌بۆردومان هه‌ڵگرن، ئازادی بۆ ئۆجه‌لان، قه‌ده‌غه‌كردن له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ لابه‌رن، بژی بژی شه‌ڕڤانان،  بژی به‌رخودانی رۆژئاڤا، بژی گەریلا ، بژی پێشمەرگە ، بژی شەرڤانان). به‌یه‌ك ده‌نگیش سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی رژێمی رەگەزپەرستانەی ئه‌ردۆگانیان به‌رامبه‌ر بە خەلکی سڤیل لە شار و شارۆچکەکانی باکوری کوردستان رێسواو مەحکوم کرد.

له‌په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتبوو كه‌ پشتگیری كێشه‌ی گه‌لی ئازادیخوازی كورد بكه‌ن و فشار بخه‌نه‌سه‌ر رژێمی توركیا بۆ راگرتنی ئەو دەستدرێژیە سەربازی و کۆمەلکوژیانە  کە دەرحەق بە کۆردستانیان لە شارو شارۆچکەکانی باکوری کوردستان ئەنجام دەدات ،هەروا ئەوەشیان روونکردۆتەوە کە تائێستا توركیا هێرشێكی ئه‌وتۆی نه‌كردۆته‌ سه‌ر داعش، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شه‌ڕی داعشی كردۆته‌ بیانوو بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كورد، جا بۆیە داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌وروپاو حكومه‌تی دانیمارك ده‌كه‌ن كه‌ توانا سیاسی و دبلۆماسیه‌كانی خۆیان بخەنەگەر بۆ دانانی سنورێک بۆ ئه‌م ده‌ستدرێژکاریانەی رژێمی توركیا

20160123_114850 (Copy) 20160123_114722 (Copy) 36 (Copy) 30 (Copy) 29 (Copy) 26 (Copy) 22 (Copy) 21 (Copy)

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە