ئەڵمانیا- بەرلین؛  لەساڵیادی کۆچی دواییدا گوڵی ڕێزو وەفا لەسەر گۆڕی دکتۆر کەمال فوئاد دانرا

ئەڵمانیا- بەرلین؛ لەساڵیادی کۆچی دواییدا گوڵی ڕێزو وەفا لەسەر گۆڕی دکتۆر کەمال فوئاد دانرا

لەساڵیادی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو دکتۆر کەمال فوئاد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان،ڕێکخستنەکان وچەند کەسایەتیەکی نزیک وهاورێیانی خوالێخۆش بوو ڕۆژی 6.12.2012 چەپکە گوڵی رێزو وەفایان لەسەر ئارمگای(دکتۆر کەمال فوئاد) داناو مۆمی خۆشەویستیان بۆ داگیرساند..زاهیرخۆشناو بەرپرسی کەرتی بەرلین کەبەنوێنەرایەتی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیا لەمەرسسیمەکەدا ئامادەبوو ساڵیادی ئەم کەسایەتیە نەمرەو بەسەرکردنەوەی هاوڕێیانی بەرزنرخاندو لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیشدا بە pukmedia ی ڕاگەیاند بەسەرکردنەوەی ساڵیادی ئەم سەرکردەو ئەم کەسایەتیە بەرێزەی خەباتی دیموکراتی و کوردایەتی.. بەهەماهەنگی چەند کەسایەتیەکی نزیکی خوالێخۆش بوو مانایەکی گەورە دەبەخشێ و پێمان دەڵێ دکتۆر کەمال فوئاد بەنەمری دەمێنێتەوە..!وتیشی هاوڕێیان ویادو بیرەوەری خۆیان لەگەڵ خوالیخۆش بوو گێڕایەوەو تێکڕا گوڵبارانی وشەیانکردو بەخۆشەویستی گوزارشتیان لەگەورەیی ئەم کەڵە نوسەرە کرد..ئەم کەسایەتیە نیشتمان پەروەرە پاک وبێگەردە کەنمونەی جوامێری و نەفەس درێژی و لەسەرخۆیی و میهرەبانی بوو.. کەسایەتیەک کەدەریایەک بوو لەئەزمون وهوشیاری و وردبینی..زاهیرخۆشناو وتیشی جگە لەئامادەبونی رێکخستنەکان وکەسانی ڕوناکبیر..!چەند کەسایەتیەکی نزیک دکتۆر فوئادیان بەسەرکردەوە لەوانە..هاوڕێی نزیکەکانی ساڵانی شەستەکان وحەفتاکان و دواتر..بەتایبەتی هیوابەهجەت ومارف کۆیی ودکتۆر فەرهاد ئیبراهیم وفەریاد فازیل وشاخ زەنگنەو کرمانج هاریکی کەهەریەکەو بەجۆرێک یادو بیرەوەری خۆیان گێڕایەوە کەتێکڕا گەورەیی ئەم کەسایەتیە لەدەستچووەی گەلەکەمانیان بەرجەستەدەکرد..!بەتایبەتی ئاماژەی بەهەریەک لەهیوابەهجەت ومامۆستا فەریاد فازیل کرد ..هیوابەهجەت کەلەشەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە هاوڕێی دکتۆر کەمال فوئاد بووە باسی لەکاروانی ژیانی سیاسی و وێستگەکانی هەلوێستی نیشتمانیانەی خوالێخۆش بوو کردووە لەبەشیکی قسەکانیدا بیرەوەری هەڵبژاردنی ژیانی هاوسەرگیری خۆیی ودکتۆر کەمالی گێڕاوەتەوە..بەلام وەک زاهیرخۆشناو دەڵێ وتەکەی مامۆستا فەریاد فازیل بەجۆرێک کاریگەرو بارگاوی بوو کەسەرنجی هەموانی ڕاکێشاو بەشیعرو بەگۆرانی و گێڕانەوەی ساتەوەختە پڕجوانیەکانی پەیوەندیەکانی نێوانیان ساڵیادەکەی ڕازاندەوە..کارێکی کرد کەدەیگەڕانینەوە بۆبەها پیرۆزەکانی خۆشەویستی و جوانی و خەسڵەتە پڕماناکانی ئەم کەسایەتیە گەورەیە کەبەلەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەبوو بۆگەلەکەمان،خەسارەت بوو بۆناوەندی ڕوناکبیری وسیاسی ورۆژانەنوسی کوردی..مەراسیمەکە بەگوڵ و ئاڵای کوردستان و لۆگۆی (ی.ن.ک)کەخوالێخۆش بوو یەکێک بوو لەدامەزرێنەرانی ڕازابوەوە..میوانەکان ماوەی سەعات و نیوێک گوڵی خۆشەویستی و هەناسەیان تێکەڵ بەساردی پلەی گەرماو ساردی وخەمی لەدەستدانی دکتۆرکەمال وبەرزڕاگرنی یادو بیرەوەریەکانی،بەرهەمەکانی ژیانی سیاسی و ڕوناکبیری و حیکمەتە بەشیرستیەکانی کردو کردیانە بۆنەیەک بۆ دەربرینی هەستە جوانەکانی وەفاو بەرزڕاگرتنی یادەکانی ئەم کەسایەتیە لەدەستچووە ئەم نەوە دەگمەنەی بەشیرستیەت..
*دکتۆر کەمال فوئاد ڕۆژی شەممە ١٥/١١/٢٠١٤لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردو بەپێی ئەو بەڵێنەی کەبەخێزانەکەیدابوو لەتەنیشت (ئالان)ی کوری کەبەتەمەنی ٤٠ ساڵی بەکارەساتی لێدانی کارەبا گیانی لەدەستداو خێزانەکەی و دایکی ئالان هاوسەرو هاوڕێی تەمەن و ژیانی ئاوارەیی و ویستگەکانی ژیانی بوو بینێژن لەمەراسیمێکی پڕشکۆدا لەگۆڕستانی Buckower Damm 12349، Parkfriedhof Neuköllenبەئامادەبوونی شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وچەندین باڵوێزو کەسایەتی وهاوڕێانی نزیک و نوینەراتەیەکانی حکومەتی هەرێم لەوڵاتانی ئەوروپاو بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیاو رێکخراوە دیموکراسیەکان و پیشمەرگەدێرینەکانی کوردستان وزیندانیانی سیاسی وکەمئەندامان ونوێنەری حزب ولایەنە کوردستانی وعێراقیەکان و ژمارەیەکی زۆر لەکوردستانیان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیو پەیوەندەیە کوردستانیەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی و ودکتۆرە ئاریانی کچی ودکتۆر جەمال فوئادی برایی و بەشێک لەخانەوادەکەیان بەخاک سپێردرا.
شیهاب عوسمان- ئەلمانیا:

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە