دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌و ناوه‌ندی ته‌ندروستی گوڵاڵه (‌جه‌له‌ولا) ده‌كرێته‌وه‌

دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌و ناوه‌ندی ته‌ندروستی گوڵاڵه (‌جه‌له‌ولا) ده‌كرێته‌وه‌

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢٦-١-٢٠١٦ به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی ڕێكخستنی خانه‌قین و به‌شێك له‌ هه‌ڤاڵانی و محه‌مه‌دی مه‌لا حه‌سه‌ن قایمقامی قه‌زای خانه‌قین و ئه‌ندامانی كوردی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گه‌ڵاڵه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌رێوه‌به‌رو به‌رپرسانی ئیداری و حزبی و رێكخراوه‌یی و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌ جیا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی گوڵاڵه‌و ناوه‌ندی ته‌ندروستی ناحیه‌كه‌ به‌فه‌رمی به‌ره‌و رووی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ كرایه‌وه‌..

به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ هه‌ڤاڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند له‌ وته‌یه‌كی كورتدا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ له‌ پێناو ئازادی گوڵاڵه‌ قوربانی زۆرمان به‌خشیوه‌و خاوه‌ن ١٦٧ شه‌هیدین و ئاماده‌شین له‌وه‌ زیاتر پێشكه‌ش به‌ ئاسوده‌یی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین كه‌ ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندی هه‌بێت.
دواتر ڕاگه‌یاند هه‌میشه‌ وتومانه‌و دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌م ناحیه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ بۆ تێگلاوانی تیرۆر و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ ناده‌ین ئه‌و كه‌سانه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ پشێویی و تێكدانی ئاشته‌وایی ناوچه‌كه‌..
له‌ كۆتاییدا دوپاتی كرده‌وه‌ هه‌میشه‌ پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان بووین و له‌ ئاینده‌ش به‌هه‌مان نه‌هجی خۆمان خزمه‌ت به‌ شاره‌كه‌ ده‌كه‌ین و درێخی له‌ هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌ ناكه‌ین تا گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كجاری گوڵاڵه‌ بۆ سه‌ر كوردستان و له‌وه‌شدا ده‌ستكراوه‌تر ده‌بین له‌ خزمه‌ت كردنی هاونیشتمانانی خۆمان و ئه‌وه‌ش لێره‌دا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری سه‌عدیه 

نه‌بووین و پلانی خۆمامان هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وێ و سه‌عدیه‌ش به‌شێكی كوردستان ده‌بێت.

 

عه‌باس مه‌حمود 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە