لێپرسراوی مەڵبەند لەگەڵ سەرۆك عەشیرت و پیاوماقوڵان كۆبوەوە

لێپرسراوی مەڵبەند لەگەڵ سەرۆك عەشیرت و پیاوماقوڵان كۆبوەوە

سەرلەبەیانیرۆژی26/1/2016هەڤاڵ شێركۆمیروەیس ئەندام یسەركردایەتی ولێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین بەئامادەبوونی هەڤاڵ ئیبراهیم عەلی رەزانوێنەری هەڤاڵ مام جەلال بۆكاروباری عەشایری لەسنوری دیالەوعەزیز مەلا حەسەن ئەندامی پەرلەمانی عێراق وژمارەیەك لەهەڤاڵانی مەڵبەندویەكێتی،لەگەڵ سەرۆك عەشیرەت وپیاوماقوڵانی ناوچەكەودەوروبەری كۆبوەوە،
سەرەتاهەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینبەتیروتەسەلی باسی لەرەوش وبارودۆخی عێراق وخانەقینئەوگۆرانگاری وپێشهاتانەی ناوچەكەودەوربەری كرد،لەودیدەشەوە ئاماژەیبەمێژووی پرشكۆی ئارامی وپێكەوژیانی ناوچەكەكرد ورۆڵی سەرۆك عەشیرەت وپیاوماقوڵانی بەپێكهاتەونەتەوەوئاین وئاینزاكانەوەبەرزنرخاند,كەهەمیشەجوانترین نموونەی برایەتی وپێكەوژیانیان پێشكەشكردووە,كە ئەمەش گەورەترین هاوكاربووە بۆئارامی وسەقامگیری و توندوتوڵكردنی زیاتری پەیوەندی لە ناوچەكەدا ،
هاوكات لێپرسراوی مەڵبەند ئەوەشی بەبیرئامادەبوان هێنایەوە, جەنابی مام جەلال چەتری كۆكەرەوەی پێكەوژیانی نێوان پێكهاتەونەتەوەیی وئاین وئاینزاكانی عێراقبوو, هەمیشە خەمی خەڵك و خەمی سەقامگیری بوو بۆ بەردەوامی دان و گەشە كردنی پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی و ئابوری وكۆمەڵایەتی , ئەوەش حەكیمی و دانایی جەنامی مام بوو وڵاتی لەهەموو قەیران و كێشەیەك دەپاراست, وەك ئێستا دەبینن كە عیراق بەچ قەیرانیك تێپەر دەبێت و سەرەرای هەوڵدان بەڵام نەتوانراوە وەك پێوست رێگە چارەیەكی گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە .
لەبەشێكی تری قسەكانی دا شێركۆمیروەیس بەئاماژەكردن بۆ یادكردنەوەی شەهیدی فەرماندە حوسین مەنسور , ئەوەی بە بیری ئامادەبوان هێناوەیە كە ئەو پیاوە مەزنە مێژوویكی پر سەروەری لە قۆناغە جیاجیاكاندا تۆماركردووە , بۆیە هەرگیز لە یادمان ناچیت و درێژە پێدەری رێبازی پیرۆزی شەهید و سەرجەم شەهیدانی كوردستان دەبین.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە