کوردانی باکور لە شاری تۆلووزی فەرەنسا دەستیان بە مانگرتن کرد

کوردانی باکور لە شاری تۆلووزی فەرەنسا دەستیان بە مانگرتن کرد

 

لە بەر بەردەوامی  دەستدرێژی  دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ سەر باکوری کوردستان ، لە زۆر بەی ووڵاتانی ئەوروپا  کوردستانیان  هاوکات لەگەڵ برا کوردە کانی باکوری کوردستان  بەردەوامن لە خۆنیشاندان و مانگرتن  لەخواردن  بۆگەیاندنی دەنگی نارەزایی  خۆیان بە جەماوەری ئەوروپایی ، هەرلەم روانگیەوە و لە چوارچێوەی کارو چالاکی کوردنشینەکانی  ئەوروپا رۆژی یەک شەممەی رابوردو لە شاری تۆلووزی  باشوری فەرەنسا خۆنیشاندانێکی جەماوەری و مانگرتن لە خواردن بەرێوە چوو کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیان بەشداریان کرد ، مانگرتینیش لە بارەگای رێکخراوی کوردانی عەلەوی ئەو شارە  دەستی پێکرد بە بەشداری ژمارەیەک لە ژنان و پیاوان،ئەمە جگە لە بەشداربونی نوێنەرانی لایەنە سیاسیە  فەرەنسیەکان و سەندیکاو رێکخراوی مەدەنی و بزوتنەوەی  ئاسشتیخوازانی ئافرەتان و بزوتنەوەی رێپێوانی جهانی ژنان و رێکخراوی ماڵی کلتوری کوردی لە توولۆز .

ئەم خۆنیشاندانە  لە بەردەوامی یادی شەهید کردنی ئەو شەش ژنە چالاکەوانانە بوو کە سیانیان پێش سێ ساڵ لە پاریس بەدەستی دەزگا جاسوسیەکانی تورکیا شەهید کران و هاوکات  یادی شەهید کردنی  ( سێڤێ دومیر و پاکیز نایر و فاتمە ئویار ) بو کە لە رۆژی 4/01/2015 دا لە سلۆپی بەدەستی هێزە داپلێسەنەرەکانی تورکیا شەهید کران .

لەم خۆنیشاندانەدا رێکخراوی ( رێپێوانی جهانی ژنان )لە فەرەنسا  بە ژمارەیەکی زۆرەوە بەشداربون ،سەرۆکی ئەو رێکخراوە خاتو ( ماریان ئێبێل ) نامەیەکی  ئاراستەی تەیب رەجەب ئۆردوگان سەرۆکی تورکیا کرد تێیدا ، وێرای ئیدانەکردنی  بەکارهێنانی توندوتیژی و کوشتن و گرتن دژی خەڵکانی بێتاوانی سیڤیل لە شارەکوردەکان ،چەند داواکاریەکیان  ئاراستەی  سەرۆکی تورکیا کرد لەوانە :-

یەکەم / کۆتایی هێنان لە لێبوردنی ئەوانەی تاوان بارن لەبەرامبەر دادگادا .

دوهەم / کۆتایی هێنان بە تیرۆر کردنی چالاکەوانانی  سیاسی ،ئەوانەی پارێزگاری لە مافی مرۆڤ ئەکەن .

سێهەم / ئازادکردنی رۆژنامە نوسان و ئازادی رادەربڕین و کاری رۆژنامەوانی .

چوارەم / کۆتایی هێنان بە قەدەغەکردنی  هاتوچۆ لەناو شارە کوردەیەکان.

پێنجەم / کشانەوەی هەمو هێزە سەربازی ودەزگا جاسوسیەکان لە شارە کوردیەکان .

شەشەم / راگرتنی شەر و پێدادان و پەنابردنە بەر گفتوگۆ بۆ چارەسەری کێشەکان .

حەوتەم کۆتایی هێنان بە مامەڵەکردنی ناشرین و جنێودان بە خەڵکی بەتایبەتی ژنانی کورد.

لەکۆتایی نامەکەشدا خاتو ( ماریان ئیبێل) ئاگاداری سەرۆکی تورکیای کردەوە کە تا ژنانی کورد ئازاد نەکرێن ،ئەوا لە رێپێوان بەردەوام ئەبین و ناوەستین .

هەر لەو خۆنیشاندانەدا ،ژمارەیەک لە ژن و پیاوی  چالاکەوانی باکوری کوردستان  ،خۆیان بۆ مانگرتن لە خواردن ئامادەکردبوو  بەشدار بون ، لەکۆتایی خۆنیشاندانەکەدا  گەرانەوە بۆ بارەگای رێکخراوی کوردانی عەلەوی لە تولووز ، تائێستاش ئەو مانگرتنە هەر بەردەوامە ، کە لە رۆژی هەینی رێکەوتی 22/1/2016 وە دەستی پێکردوە بەهەمان شێوە داوای راگرتنی ئەوتاوانانەیە کە ئەکرێتە سەر گەلی کورد لە باکوری کوردستان و داوای ئاشتی و برایەتی ئەکەن بۆ هەمو تورکیاو گەلی کوردیش  بتوانێ بە سەربەستی بژی و هاوکات  داوای ئازدی کردنی سەرۆک ئۆجەلان ئەکەن و دورخستنەوەی ناوی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو لیستی تیرۆریستاندا و داوای گفتگۆو بە ئاشتی  چارەسەری کێشەی کوردئەکەن ، ئەوەی شایەنی باسە کە لە شارە گەورەکانی فەرەنسا بە هەمان شێوەی شاری تۆلووز مانگرتن لە خواردن بەردەوامە .

حەمە عوسمان

تۆلووز/ فەرەنسا

Photos/ Willam Wartel

12650211_204655869886036_1683033626_n (Copy) _MG_0689 (1) (Copy) _MG_0668 (Copy) _MG_0608 (Copy) _MG_0576 (Copy) _MG_0555 (Copy) _MG_0547 (Copy)

 

 

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە